بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی لە رۆژی 5ی نیسانی 2025 تاوەکو 11ی نیسانی 2025، بڕی 5 ملیار و 711 ملیۆن و 443 هەزار و 450 دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت، کە تایبەتە بە چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، ئەم داتایەی بڵاوکردۆتەوە.
دابەشبوونی داهاتەکە بەم شێوەیەیە:
- 68% بەشێوەی نەختینە
- 32% بەشێوەی چەک
- بڕێکی کەمیش بەشێوەی مقاسە
ماڵپەڕی شەفافیەت رۆژانە سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین بڵاودەکاتەوە.