کۆمسیۆنی عێراق داواکاری بزووتنەوەی گۆڕان (باڵی کوردسات) بۆ بەستنی کۆنگرە ڕەتدەکاتەوە

  • April 13, 2025
  • 43 Views
کۆمسیۆنی عێراق داواکاری بزووتنەوەی گۆڕان (باڵی کوردسات) بۆ بەستنی کۆنگرە ڕەتدەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕێگەی نووسراوی فەرمی ژمارە ٩٥٧ لە ڕێکەوتی ١٣ی نیسانی ٢٠٢٥دا، وەڵامی نووسراوی ژمارە ١٣ی بزووتنەوەی گۆڕان (باڵی گەڕەکی کوردسات)ی داوەتەوە و داواکارییەکەیان بۆ بەستنی کۆنگرە ڕەتکردووەتەوە.

لە نووسراوەکەدا، کۆمسیۆن چەند هۆکارێکی دیاریکردووە بۆ ڕەتکردنەوەی داواکارییەکە:

یەکەم: بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمسیاران ژمارە (١)ی کۆنووسی نائاسایی ژمارە (٤٨) لە ١١/٩/٢٠٢٤، ماوەی دەسەڵاتی ڕێکخەری گشتی (عومەر عەلی حسێن) و خانەی ڕاپەڕاندن تەنها بۆ ٦ مانگ بووە و لە ١١/٣/٢٠٢٥ کۆتایی هاتووە. داواکارییەکە لە ٢٤/٣/٢٠٢٥ پێشکەش کراوە، واتە دوای بەسەرچوونی ماوەی دەسەڵاتی ڕێکخەری گشتی.

دووەم: داواکارییەکە ناوی “بەستنی کۆنگرە”ی هەڵگرتووە، بەڵام لە ناوەڕۆکدا هیچ کات و شوێنێکی دیاریکراوی بۆ بەستنی کۆنگرەکە تێدا نییە، کە ئەمەش پێچەوانەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنە.

سێیەم: ئەو دەستلەکارکێشانەوانەی کە لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید، بریکاری ڕێکخەری گشتی ماوەبەسەرچوو پێشکەش کراون، پێویستە بە داواکاری تاکەکەسی خۆیان و هاوپێچکردنی کارتی نیشتمانی پێشکەش بکرێن بۆ وردبینیکردن و پشتڕاستکردنەوە.

کۆمسیۆن ڕاشیگەیاندووە کە لەبەر ئەم هۆکارانە، ڕەزامەندی نادرێت لەسەر داواکارییەکە، چونکە پێچەوانەی یاسای پارتە سیاسییەکان و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی کۆمسیارانە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو