بەگوێرەی نوسراوێکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کە واژوی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانەکەی لەسەرە، پڕۆسەی بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم (هەژماری من) دەگوازرێتەوە سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری.
بەپێی بڕیارەکە، وەزارەتی دارایی سەرپشک دەبێت لەبەڕێوەبردنی پڕۆژەکە، بە پێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی، ئەژماری بانکی مووچەخۆرانی پارێزراو دەبێت.
لەنوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەسەرتاسەری هەرێم فەرمانەکە لەلایەن وەزارەتەکانەوە جێبەجێ دەکرێت.











