کتێبەکانی بیرکاری پۆلی یەک، دوو، سێ گۆرانکاری بەسەردادێت

  • April 20, 2025
  • 128 Views
کتێبەکانی بیرکاری پۆلی یەک، دوو، سێ گۆرانکاری بەسەردادێت

و

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند كە بۆ ساڵی نوێی خوێندن، كتێبی بیركاری پۆلی یەكەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی گۆڕدراوە.

وەزیری پەروەردە ئاشکرای کرد کە ئەم گۆڕانکارییە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) جێبەجێ دەکرێت.

هەروەها دوێنێ شەممە، وەزیر گۆڕینی كتێبی زانستی پۆلەكانی یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەمی ڕاگەیاندبوو.

پێشتریش ئالان حەمەسەعید باسی لەوە کردبوو كە قوتابییانی پۆلی دەیەمی زانستی بۆ ساڵی ئاییندە كتێبی نوێی بیركاری دەخوێنن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو