دیدار و قەڵەمبازی یەکێتی..

  • April 24, 2025
  • 92 Views
دیدار و قەڵەمبازی یەکێتی..

دروست بوونی یەکێتی لە ١٩٧٥/٦/١ وەرچەرخانێک بوو لە کاری حزبی و ڕێکخراوەیی، حزبێک جیاواز لە هەیکەل و ڕوئیاو سیاسەت لەحزبەکانی دیکەش نەچوو.( ئەمە مێژوویەکی دروودرێژە و هەموان دەتوانین و دەزانین، خاڵ بەخاڵ و تەوەر بەتەوەر بینیومانەو خوێندومانەتەوە)

لەدوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ کاری حزبی لەڕووی هەیکەل و سیاسەتەوە جۆرێک چەقی بەستبوو، نەک بۆناوخۆی حزبێک بگرە تەواوی حزبەکان لەهەرێمی کوردستان و ناوچەکەش لەزۆرترین حاڵەتدا دەچوونەوە سەریەکتر و نزیک لە هاوشێوەبوون، ئەمەش وایکردبوو زۆرجار بەڕەنگ لەیەکتر جیادەکرانەوە.
ئەم ڕێڕەوی جۆری حزبایەتییە، واها پەنگی خواردبوو، زاتی دەویست حزبێک پێچەوانەی ئەو ڕێڕەوە ڕێ بکات و هەوڵی گۆڕین لەستایڵ و هەیکەل و ناوەڕۆکی خۆی بدات.
هەموو حزبەکان چاویان تەنها لەسەرکۆنگرەی حزبە، کەئەمەش ڕێکارێکی کاری ڕێکخراوەییە و تاوە ئەمڕۆ کۆنگرەکان نەیانتوانیوە حزب بگۆڕن هتد.

یەکێتی قەڵەمبازیکرد.
یەکێتی بەحوکمی ئەوەی حزبێکی ڕچەشکێن و بوێر و چاونەترسە، بەردەوام شتە نوێ و نوێگەرییەکان ئەو پێشەنگی بووە، هەربۆیە دوای نزیکەی نیوسەدە لەکاری حزبایەتی، چەمکێکی دیکەی هێنایە ناو کاری حزبی و دەرگایەکی دیکەو مۆدێلێکی دیکەی خستە سەر سیاسەت و ڕێگایەکی نوێی داهێنا ئەویش (دیداری یەکێتی)یە.

دیدار و ڕێگای نوێی کاری حزبی.
جیهان لەگۆڕاندایە، ڕووداوەکان خێران، حزبەکانیش لەچوارچێوەیەک دەقیان گرتووە، یەکێتی دەیەوێت جیاواز ڕێ بکات.
چۆن؟ دیدار هەنگاوێک جەوهەرییە سەکۆی دیدە جیاوازەکانە (لەنێوان ئەزموونی دوێنێ و وەزە و توانا و عەقڵی ئەمڕۆ) دیدار هەنگاوێکی پۆست مۆدێرنەیە، کرانەوەی حزبە لەبەردەم ڕووداو و پێشهاتەکان، خۆسازدانە، بۆ جیهانی نوێ وکرانەوەیە بەڕووی پێشکەوتن و بەزانستی کردنی سیایەتە، کە ئێستا حزبە گەورە دیارەکانی جیهان لەناو ئەم جۆرە گۆڕانکارییەدان.

دیدار یەکێتی بەرەو کوێ دەبات؟
وەک وتم دیدار هەنگاوو ڕێگاو دەرچەیەکی نوێی مۆدێرنە بۆ کاری حربی، کەواتە دیدار یەکێتی بەرەو کرانەوە دەبات، مۆدێلێکی نوێی کاری حربی دەحاتە ناو کارنامە و سیاسەتی یەکێتی.
دیدار توانی بەسەر ترس و ئاڵنگارییەکاندا سەرکەوێت، بەجۆرێک یەکێتییەکان ئومێدیان لەسەر هەڵچنیوە، بۆخۆی ئومێد نیشانەی باشی و سەرکەوتنی دیدارە.
کەمن پێموایە مۆدێلێکی نوێ لەسیاسەت و دنیابینی یەکێتی ڕێچکەی گرتووە و وردە وردە یەکێتی بەرە و حزبی پۆست مۆدێرنە دەبات، لە فۆڕم و ناوەرۆکدا، یەکێتی لەبەم دیدارانەی کە ئەنجامیان دەدات، کە دوو دیداری ئەنجامداوا، لەبازنەی حزبی شموولی چووەتە دەرێ و حزبێکی کراوەیە، پێموایە دیدار یەکێتی هێندە نزیک دەکاتەوە لەخەڵک و شەقام بەدەگمەن جیایان دەکەیتەوە، ئەمەش پێمان دەڵێت یەکێتی بەرەو حزبی و ڕێکخراوی تەوا و جەماوەری دەچێت، مەبەستمە بڵێم ئایدۆلۆژیای سیایەتی یەکێتی دەبێتە ئایدۆلۆژیای خەڵک و خواست و داواکاری.

ئەمەش پێی دەوترێت تەبەنی کردنی خواستی خەڵک لەچوارچێوەی ئەرک و ماف بۆ سکێچی کاری حزبی و سیاسی، بۆ؟ چونکە دیدار یەکێتی بەرە و حزبی پڕۆژە و ستراتیژ و پێشنیاری واقعی دەبات، خۆبینینەوەی کادر و خەڵک لەناو کارنامە و سیاسەتی یەکێتی. کەدەکرێت لەئایندەدا یەکێتی دیدار بکاتە سەنتەرێکی گەورە بۆ سیایەت و ستراتی. مایکی ئازادی ڕادەربڕینی کادر و هاوڵاتی تا لەوێوە دەنگی یەکێتی بگات و دەنگی هاوڵاتیش بگات. ئەمە پێمان دەڵێت دیدار عاقیبەتی یەکێتی باش دەکات…

دەلیل جەمال

kashma
EDITOR
PROFILE

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو