وڵات_میدیا #کوردستان
ڕێككارەكانی خۆپارێزی و كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی تای خوێن بەربوون :
۱/جه‌ختكردنه‌وه لە قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی سه‌ربرینی ئاژه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ی سەربڕخانە فه‌رمییه‌كان ، بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان ، له‌به‌رئه‌وه سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له رێگاكان و كۆلانه‌كان و مه‌یدانی ئاژه‌ڵان قه‌ده‌غه‌یه.
۲/داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی كهئاژهڵیان لێ سهردهدبڕێت بەتایبەتی له‌مه‌یدانی ئاژه‌ڵان و رێگا سه‌ره‌كیه‌كان وه سزادانی یاسایی سه‌رپێچیكاران بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان.
۳/پێویسته سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له سه‌ربڕخانه فه‌رمییه‌كان بێت و گۆشت به مۆری فه‌رمی ڤێتێرنه‌ری بچێته بازار ، وە لەلایەن لێژنە هاوبەشەكانەوە ئەوشوێنانەی گۆشتی مۆرنەكراوی فەرمی دەفرۆشن دابخرێن وە سزابدرێن.
٤/توندكردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنی پرۆسه‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له سەربڕخانە فه‌رمییه‌كان به‌تایبه‌تی له ئه‌نجامدانی پشكنینی پێش سه‌ربڕین وه پشكنینی دوای سه‌ربڕین ، به‌مه‌به‌ستی دڵنیایی له ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌كان وه سه‌لامه‌تی گۆشتی به‌رهه‌مهاتوو.
٥/گرتنه‌به‌رو ڕه‌چاوكردنی گشت رێكاره خۆپارێزییه‌كان له سه‌ربڕخانه‌كان له‌پۆشینی جلی تایبه‌تمه‌ند و ده‌ستكێش …هتد . هه‌روه‌ها , پاك و خاوێن ڕاگرتنی سەربڕخانەكان و دەوروبەری سەربڕخانەكان وه ڕشاندنیان به ده‌رمانى تایبه‌ت.
٦/ قەدەغەكردنی هاتووچۆ و گواستنەوەی ئاژەڵ(مانگا,مه‌رو بزن بۆ ناوەوە و دەرەوەی هەر ناوچەیەك یان پارێزگایەك ، كە نەخۆشیەكەی تێدا سەرهەڵبدات بەشێوەیەكی كاتی.
۷/ قەدەغەكردنی هاوردەكردنی گۆشت و پیستە و بەرووبوومی ئاژەڵ لەو ناوچەیەی كە نەخۆشیەكەی تێدا سەرهەڵداوە بەشێوەیەكی كاتی.
۸/جەختكردنەوە لە ڕێگریكردن له هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ به شێوه‌ی نافه‌رمی و بەڕێگەی نایاسایی و به به‌بێ مۆله‌تی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌سنوره‌كانی ده‌ره‌وه ، وه له‌نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ، هه‌روه‌ها ,كۆنتڕۆڵكردنی خاڵە سنوریەكان بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان.
۹/كه‌ره‌نتینه‌كانی ڤێتێرنه‌ری لهمهرزو فرۆكه‌خانه‌كان و پشكنینی وورد ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه دێنه ناو هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دڵنیایی له ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌كان.
۱۰/وه‌زاره‌تمان رێككاری پێویستی گرتۆته‌به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی ڕشاندنی شوێنی ئاژه‌ڵ و سەربڕخانەكان و مەیدانی ئاژەڵان و شوشتنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ بۆ له‌ناوبردنی مشه‌خۆری ده‌ره‌كی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم .
۱۱/بۆ گەیاندنی پەیامەکانی ئەم هەڵمەتە نیشتیمانیە وەزارەتمان داوا لە سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن دەکات کە هاوکارمان لە روماڵکردن و بلاوکردنەوەی ئەم رێنمایی و رێککارانەی سەرەوە بۆ هاووڵاتیانی بەڕێزی هەرێمی کوردستان بە گشتی.
*جگە لەم رێككارانە ،داواكارین لە خاوەن ئاژەڵ و گۆشت فرۆش و هاووڵاتیان بە گرتنەبەری هۆكارەكانی خۆپارێزی وە پابەندی ڕێنماییەكانی ڤێتێرنه‌رى و تەندروستی بن .
ب. تەندروستی ئاژەڵ/ب.گشتی سامانى ئاژەڵ و ڤێتێرنه‌رى
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو