میدیای ئەمریکی بڵاویکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت ستیڤ ویتکۆڤ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، لیستێک پێشکەش بە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بکات کە 22 پێشنیار لەخۆ دەگرێت بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ئۆکرانیا.
لیستەکە پێشنیارێک لەخۆ دەگرێت کە ئەمریکا چی تر پشتیوانی ئۆکرانیا ناکات بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ.
میدیای ئەمریکی ئاشکرای کرد ئەم پێشنیازە لەلایەن دانوستانکارانی ئەوروپا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئۆکرانیاوە ئامادە کراوە.