عێراقچی بەرەو ڕۆما بەڕێکەوت؛ دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لەژێر سێبەری سزاکانی نوێی واشنتۆندا

  • May 23, 2025
  • 94 Views
عێراقچی بەرەو ڕۆما بەڕێکەوت؛ دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لەژێر سێبەری سزاکانی نوێی واشنتۆندا

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بۆ بەشداری لە پێنجەمین گەڕی دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەرەو ڕۆما پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێکەوت.

هاوکات لەگەڵ ئەوەی بڕیارە ئەمڕۆ ئەم گفتوگۆیانە دەست پێبکەن، واشنتۆن سزای نوێی بەسەر کەرتی بیناسازیی ئێراندا سەپاندووە.

تاران ئەم هەنگاوەی ئەمریکای بە نیشانەی “ناراستگۆیی” ئەو وڵاتە لە قەڵەم داوە و وەک “تاوان دژی مرۆڤایەتی” سەرکۆنەی کردووە.

ئەم دانوستانانە بە نێوەندگیریی عومان و بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان بەڕێوەدەچن، بەڵام بەهۆی هەنگاوە نوێیەکەی ئەمریکاوە، کەشێکی ناڕوون و پڕ لە گرژی باڵی بەسەردا کێشاوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو