قەزای عەنکاوە تووشی کۆمەلێک کێشە بووە کەتا ئێستا چارەسەر نەکراون وە کاریگەری خارپیان هەیە لە سەر ژیانی خەلک ،لە سالانی رابردوو مەلبەندی عنکاوەی حزبی شوعی کوردستان چەندین جار سەردانی لایانە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ بنبرکردنی ئەو رێکارە خراپانەیە کە کاریگەری خراپی هەبووە لەسەر ژیان و گوزەرانی خەلک بەلام نەک کەم نەکراوە بەلکو بە شێوازێک کاری لەسەر کراوە کە کاریگەری بکات لەسەر سیمای کۆمەلایەتی وە رۆشەنبیری شارەکەمان وە لەسەر ژیانی هاولاتیان
لەم کاتە عنکاوە لەژێر هەرەشەی کۆمەلە لایەنیێکە وە تا ئێستا چارەسەر نەکراون وە لەوانەش نەبوونی نەخۆشخانەی حکومی وە باخێکی گشتی وە پێنەدانی شوقە وە دابەش نەکردنی عارد وە زەوی و زار بەسەر گەنجەکان کە بریاربوو پێش ۱٤ سال دابەش بکرێت بە وتەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەوکاتە بریار درابوو بدرێت لە ناوچەی ۳۹٠ی عەنکاوە بەلام تا ئێستا هیچ گەنجێک لەم بریارانە سوودمەند نە بووە بەلکو بە پێچەوانە دەسەلاتی پارتی کۆمەلک زەوی کشتوکالی داگیرکردووە بەبێ دانی هێچ برە پارەیەک بۆ خاوەنەکانیان
ئەوەی لە قەزار عنکاوە روودەدات لە هیچ قەزایەک ناکرێت لەرووی هەبوونی جێی داوێن پیسی وە لە هۆتل وە بار وە کافتریا وە مەساج وە مەلها کە دەکەوێتا ناو سەنتەری شار کە کاریگەری لەسەر رەوش وە گوزەرانی هاولاتیان دەکات
وە هەروەها پێکهاتەی گەنجانی عەنکاوە لە بێکاریا وە دانەمەزراندن دەنالێنن ئەوەش هۆکارێکا بۆ کۆچی گەنجان
بۆیە ئێمە وەک مەلبەندی عنکاوەی حزبی شوعی کوردستان لەگەل خۆپیشاندانەکانی گەنجانی قەزای عەکاوەینا بۆ بنبرکدنی ئەم زلمو ستەم وە زۆردایە کە دەسەلاتی پارتی ئەکات بەرامبەر بە خەلک
مەلبەندی کلدو أشوری حزبی شوعی کوردستان
۲٠۲٥/٥/۲۷