ئیلۆن مەسک بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێكس، وازهێنانی لە پۆستەكەی وەك راوێژكاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا راگەیاند، ئەوە جگە لەوەی مەسک سەرۆکایەتی وەزارەتێکی دەکرد بە ناوی “دەستەی کارایی حکومی”، بە ئامانجی کەمکردنەوەی خەرجی لە ئیدارەکەی ترەمپدا.
مەسک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ماوەی کارکردنی وەک فەرمانبەرێکی تایبەت لە حکومەتدا کۆتایی هات. سوپاسی سەرۆکی ئەمریکاش دەکات کە ئەو هەلەی بۆ رەخساندووە بۆ کەمکردنەوەی بەهەدەردانی پارە لە حکومەتدا.
مەسک دەشڵێت، دەستەی کارایی حکومی بەگوێرەی کات چالاکتر دەبێت و دەبێتە بەشێک لە رێکارەکان لە تەواوی حکومەتدا.