مارکۆ روبیۆ: سیاسەتی توندی ڤیزامان گرتووەتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی دژە جوون

  • May 29, 2025
  • 77 Views
مارکۆ روبیۆ: سیاسەتی توندی ڤیزامان گرتووەتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی دژە جوون

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: “سیاسەتی توند و ڕێکاری پێویستمان لە بواری پێدانی ڤیزای گەشتکردندا گرتووەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە هاتنەناوەوەی ئەو کەسە بیانیانەی کە دەیانەوێت بێنە ناو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە دژی کۆمەڵگەی جوو.”

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە کە دروشمی “فەلەستینی ئازاد” (حرروا فلسطين)، کە بکوژێک لەبەردەم مۆزەخانەیەکی جوودا وتوویەتییەوە، “بووەتە ووتەیەک یان دروشمێک بۆ کوشتنی جووەکان و وێرانکردنی ئیسرائیل.”

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوە کردووە کە “ئەو وڵاتانەی دراوسێی ئیسرائیل کە جەنگ و وێرانکردنی دەوڵەتی ئیسرائیلیان هەڵبژارد، لە گەیشتن بە ئامانجەکەیان شکستیان هێنا، بەڵام لە هەژارکردنی گەلەکانی خۆیاندا سەرکەوتوو بوون.”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو