دەلیل جەمال؛ بۆچی یەکێتی ترێندی ناو ساحەی سیاسییە؟

  • June 1, 2025
  • 70 Views
دەلیل جەمال؛ بۆچی یەکێتی ترێندی ناو ساحەی سیاسییە؟

یەکێتی دوای پێنج دەیە لە خەباتی چەکداری و سیاسی، لەموو ئەو ڕووداوانەی پێدا تێپەڕیوە، کاتی ئەوەیە لەپەنجەرەی حەقیقەت و دوور لە دونیای مەجازی لەێی بڕوانین و بیخوێنینەوە و ڕاڤەی بکەین، بەحوکمی ئەم پێنج دەیەی خەباتی دەمەوێ لەگۆشەیەکی ترەوە سەیری بکەین. پرسیارگەلێک کە هێندەی پێم بکرێت لەتەک پرسیارەکان وەڵامێکی ڕاڤەکراو بدەمەوە.

یەکێتی وەک هەر هێزێکی سیاسی لەفۆڕمدا خاڵی هاوبەشی لەتەک هێزەکانی دیکە هەیە، ئەوەی جیاوجیاوازی دەکەتەوە کرۆک و ئەدەبیات و کلتوورەکەیەتی، ئەم هێزە کلتوورێکی جیاوازبەخۆی هەیە، کلتوورێک کەهەڵگری خەسڵەت بەخۆیەتی، ئەمەش وایکردووە کەسێک دەست و پەنجەی لەگەڵ نەرم نەکردبێت و لەگەڵی ڕێی نەکردبێت، خوێندنەوە و پێشبینی و پێشهاتەکانی درووست دەرناچن و نایپێکێت، بۆ دروستی ڕاڤەو خوێندنەوەکان لەمەڕ ئەم هێزە، پێویستە لەخۆیەو بیخوێنیتەوە و دیراسەی بکەیت، بەچاویلکەی خوازراو و پێوەرەی هێزی دیکە ناگەیتە نەتیجە. ئەگەر سەیربکەین ئەم هێزە زۆرترین ڕووداوی جیابوونەوە تێیدا ڕوویداوە زۆرترین کێشمەکێشم و ململانێ و گروپ و تاقم تێیدا درووست بوون، لەبەرانبەردا هێزی دیکە کەنەیاری سەرسەختی یەکێتی بوون و زۆرجاریش بەهەر جۆر و شێوازێک بووە، هاوکار و دەست لەپشدانی جیابوونەوەکان بوون، پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە ئەم هێزە چۆن مایەوە؟
یەکێتی دووجۆر گورزی لێدەدرا، گورزی دەرەکی گورزی ناوەکی..
گورزە دەرەکییەکان ئاسایی و زۆر نامەوێ لەسەر بدوێم چونکە زۆر ئاساییە نەیاری بوون لەبەرانبەر یەکێتی چونکە ئەمە کارێکی ئاساییە، هێزەکان گورز لەیەکتر بدەن و ململانێی مانەوە و بەهێزبوونی خۆیان لەبەرانبەر ئەوانی دیکە بدەن. ئەوەی من مەبەستمە گورز و بەرکەوتنە ناوخۆیی و ناوەکییەکانن. کەبەجدی پێویستە لەسەری بووەستین و ڕابمێنین. بپرسین چۆن هێزێک لەگەڵ ئەو هەموو ئینشقاق و گروپ گروپێنە چۆن مایەوە و بەهێز بوو.

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت بگەڕێمەوە بۆ پاکێجی پێشووم لەم نوسینە ئەویش ئەدەبیات و کلتووری یەکێتییانە. دوای پەنجا ساڵ لەناو ئەم هەموو ڕووداوە گەورانە ئەم هێزە ئێستاش ڕکابەری سەرسەختی ناو ساحەی سیاسییە لەناوچەکە. چۆن و بۆ؟
چونکە کلتوورێک هەیە هی یەکێتی خۆیەتی کەڕابەری ڕۆحی ئەم کلتوورەش مام جەلالە. لەمام جەلالەوە ئەم کلتوورە گوازراوەتەوە بۆناو دەمار و خانەکانی ئەم هێزە سیاسییە و خاوەندارییەتەکەی بووەتە یەکێتی وەک چۆن ئەدەبی میللی خاوەنی هەیە وردە وردە کە گەشەدەکات قۆناغ بەقۆناغ دەبێتە فۆلکلۆر و گەل دەبێتە خاوەنی.
هەربۆیە جیابوونەوەکان هیچیان نەگەیشتنە ئامانج گەرچی بۆ قۆناغێک گورزبوون و لەیەکێتی دەدران، بەڵام نەک یەکێتی نەکەوت بەڵکوو بەهێزبوو، ئەمەش ئەو کلتوورە دەوڵەمەندەیە. کەهیچ کەس ناتوانێت بیگوازێتەوە و لێی داببڕێت، ئەمەش بەخوێندنەوەیەکی تر پێی دەڵێین چۆنایەتی چۆنایەتی یەکێتی لای خۆیەتی وابەستەی کەسایەتی نابێت، ئەوەی ڕۆیشت و دەڕوات، چوونی چەندایەتیەنەک چۆنایەتییەکەی، ئەمەش وایکردووە، هەمووان ڕادەمێنێن کاتێک ڕووداوەکان دەژمێرین بەقەبارەوە، بەڵام ئەم هێزە سیاسییە، کورد وتەنی نەبای دیوە و نەبۆران.

دەمەوێت بەچەند ئیدیۆمێک ئەم کلتوور و چۆنایەتییە ڕوونتر بکەمەوە. کاتی خۆی مام جەلال ووتی (سەفین لەبن دێت، یەکێتی لەبن نایەت) ئەم ئیدیۆمە دەربڕینێکی عەفوی نەبوو لەناو وتارێکدا، هێندە کۆکردنەوەی پەیامێکی نەمرییە بۆ بەردەوامی، کەدواجار ئەم ئیدیۆمە چووەناو دەمار و خانەکانی حزب و بوویە شوناسێکی گەورە، بەڕادەیەک یەکێتیشی تێپەڕاند و ترێندێکی بەردەوامی ناو سیاسەتە. ئیدیۆمێکە، کۆن نابێت و قۆناغ بەقۆناغ دێت و بەردەوامە. هەربۆیە خاوەندارییەتی ئەم کلتوورە یەکێتییە، کەس ناتوانێت بیبات و بۆخۆی بەکاری بهێنێت لەدەرەوەی یەکێتی. زۆر ئیدیۆم و چەمکی دیکەش کەیەکێتی هێناینی و چوونە ناو ئەدەبیاتی سیاسی و تەنانەت ڕۆشنگەری کوردییەوە. بۆنمونە کەم ژیان و کەڵ ژیان.. گەڕانەوە بۆ خانووە قوڕەکان… ڕەخنە و ڕەخنە لەخۆگرتن، ..نوسین بەنوسین وەڵام بدەنەوە.. چەپکە گوڵەکە ….هتد
هەربۆیە یەکێتی هێزێکە نەک بە چەکی ڕکابەرەکانی تەنانەت بە چەکی خۆیشی ناکەوێت. هۆکەشی ئەوەیە کلتووری یەکێتی کەس ناتوانێت بەکاری بهێنێت، بۆنمونە ئەو جیابوونەوانە نەگەیشتنە ئامانج هەرئەوەیە کە دواجار لەبەردەم ئەم کلتوور و ئەدەبیاتە وردە وردە توانەوە. چونکە یەکێتی هێندە هێزێکی چۆنایەتییە هێندە چەندایەتی نییە، کاتی خۆی یەکێتی لەڕووی چەندایەتییەوە بوویە هێزی سێیەم بەڵام هەمیشە لەچۆنایتیدا خۆی لەلوتکه بینیوە، ئەم عەزەمەتەشی ئەم کلتوورە تایبەتەیە کەهەیەتی. زۆرجار دەوترێت یەکێتی لەبەر ئەوەی هێزی چەکدار و جوگرافیای ئیداری بۆخۆی هەیە بۆیه ناکەوێت، ئەمە بەشێکییەتی بەڵام بەشە ئەساسییەکەی کلتوورەکەیەتی. کەمن هێزی سیاسی خاوەنی کلتووری سیاسی و ڕۆشنگەری بەخۆیانبن. ئەمەش وایکردووە یەکێتی بەردەوام لەگۆڕانی دیفاکتۆدایە و ڕووئیاشی لەچوار چێوەی ئەو کلتوورەدایە. لەئێستاشدا یەکێتی نایەوێت تەنها بە قوربانیدان و خەبات وشۆڕش و هتد خۆی بسەلمێنێت، هێندەی دەیەوێت بەو کلتوورە بۆ واقعی ئەمڕۆ حەبات بکات..

kashma
EDITOR
PROFILE

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو