وەزیری دەرەوەی ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم هێڵی سوورە و شانازیی نیشتمانییە

  • June 3, 2025
  • 89 Views
وەزیری دەرەوەی ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم هێڵی سوورە و شانازیی نیشتمانییە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە چەند لێدوانێکی جیاوازدا جەختی لەسەر مافی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەمریکا توانای بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی هەبووایە، ئەوا پێویستی بە دانوستان نەدەکرد. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە توانای بەرگری و بەرنامە ئەتۆمییەکەیان هۆکاری ئەوەیە کە وڵاتان دێنە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵیاندا.

ناوبراو پیتاندنی یۆرانیۆمی لە ئێراندا بە “هێڵی سوور” وەسف کرد و وتی کە ئەمە ڕاستییەکە هەموو وڵاتان لێی تێدەگەن. جەختیشی کردەوە کە پیتاندنی یۆرانیۆم “سەرچاوەی شانازییە بۆ ئێمە و دەستکەوتی زاناکانمانە، هاوردە نییە تا دەستبەرداری بین،” و ئێران پێویستی بە مۆڵەتی هیچ لایەنێک نییە بۆ بەردەوامبوون لەسەری.

سەبارەت بە دانوستانەکان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد کە پێشنیازێکیان لە ئەمریکاوە پێگەیشتووە کە “نائاشکرایی زۆری تێدایە” و لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا وەڵامی دەدەنەوە بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان.

لە کۆتاییدا، هۆکاری بەردەوامبوون لە پیتاندنی گەڕاندەوە بۆ پێویستی یەک ملیۆن ئێرانی بەو دەرمانانەی کە لە ڕیاکتۆری تاران بەرهەم دێن. لەگەڵ ئەوەشدا، ئامادەیی ئێرانی نیشاندا بۆ بنیاتنانی متمانە و پێشکەشکردنی گەرەنتی پێویست بۆ دڵنیابوون لەوەی پیتاندنەکە ئاراستەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی ناکرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو