پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی هەیە و بانگەشەی مافی هاووڵاتیی و ئایینداریی و پێکەوەژیان دەکەن؛ هیچ رێوڕەسمێکی رەسمیی جەژن بەڕێوە نابەن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، “لەم جەژنەدا، بەهۆی بە بارمتەگرتنی هەموو خەڵکی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و عیراقی فیدراڵەوە، لەسەر ئەو تەرزەی ‘تاوانی نانبڕینی کەسێک، لە سەربڕینی ئەو کەسە؛ گەورەترە’، تەنها بەڕێزەوە ڕێز لە ئەرک و سروت و نەریتە ئاینییە باڵا و باوەکانی کۆمەڵگاکەمان دەگرین”.
دەشڵێت: نزای حەجێکی وەرگیراو بۆ حاجیان و بەهێزبوونی ئیرادە و خۆڕاگریی و پێکەوەکارکردنی هەمووان بۆ تێپەڕاندنی لوتکەی نابەرپرسیارێتیی و ترۆپکی ستەمکاریی، بۆ هەموو ئێوەی خۆشەویست دەکەین.
پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاندووە، “وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی هەیە و بانگەشەی مافی هاووڵاتیی و ئایینداریی و پێکەوەژیان دەکەن؛ هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین”.