سەرهەنگ سالار: ناکۆکی هەرێم و بەغداد لە کاتە هەستیارەکاندا !

  • June 7, 2025
  • 233 Views
سەرهەنگ سالار: ناکۆکی هەرێم و بەغداد لە کاتە هەستیارەکاندا !

ناکۆکی هەرێم و بەغداد لە کاتە هەستیارەکاندا ! هەریمی کوردستان و بەغداد  مێژوویەکی دورو درێژیان هەیە لە دروستکردنی ناکۆکی و لێدوانی دژ بەیەک ، هەریەکەیان خۆی بە سەردارو سەروەری هەوادارو نفوسی ناوچەکانی خۆیان دەزانن ، هەر لایەک دەوڵەتداری خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان دەکاتە هۆکارێک و وەک ناکۆکی خاڵی جیاواز مونافەسەی یەکتری پێ دەکەن ! بەڵام ئایا ئەم سیراع و ململانێیانە راستین و لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان و ناوچەکانە ؟ یان پرسیارێکی تری جەوهەری دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە هۆکار چییە هەمیشە دەسەلاتی هەردوو لا هەم هەرێم و هەمیش بەغداد لەو کاتانەدا دەکەونە ململانێ و شەڕی میدیای دژ بەیەک کە ناوچەکە بە هەل و مەرجی  گرنگ و چارەنوس سازدا دەروات ، وەک پرۆسەکانی هەڵبژاردن ، پێکهێنانی کابینەی حوکمەت ، تەشکیل کردنی گەڕی پەرلەمان ، بەڵام لەکاتی ئاساییدا هیچ لێدوان و بەرهەڵستیەکیان دژی یەکدی نیەو وەک برا کۆکن و داهات و خێری وڵات لەنێو خۆیاندا بەش دەکەن و تەخشان و پەخشانی دەکەن ! بە گەرانەوە بۆ چەند ساڵی رابردوو وردبونەوە لە ناکۆکیەکانی هەرێم و بەغداد ئەو ڕاستییە بەدیدەکرێت کە هەردوو دەسەڵات تەنها لەو کاتەنەدا شەڕی میدیای و لێدوان دژ بەیەکیان داوە کە پرسی چارەنوس سازو گرنگیان لە بەردەم بوبێت ، ئەمەش پەردە لەسەر ئەو راستییە هەڵدەداتەوە کە هەردوو لا ئەم کارانە وەک تەکنیکێک بەکار دەهێنن بۆ ڕاکێشانی عەتفو سۆزی هاوڵاتیان لەپێناو سودمەند بونی خۆیان ! گەر بەوردی لە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و ئاستی خزمەتگوزاری وردببینەوە ، دەبینین هەم هاوڵاتیانی هەرێم هەم هاوڵاتیانی ژێر حوکمی حوکمەتی عێراقی لەماف و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک موچە ، ئاوی خاوێن ، کارەبا ، ڕێگاو بان ، تەندروستی ، نەوت . بێ بەشن و ئەوەشی کە هەیە هەم بە تێچویەکی بەرزە هەمیش زۆر لاوازەو لە کوالێتییەکی زۆر نزمدایە ، ئەمەش سەلمێنەری ئەوڕاستییە کەئەم ناکۆکی و ململانێیانە خۆڕسک نین و دروست کراون و بۆ ڕکێشانی عەتفو سۆزی هاوڵاتیانە لە پێناو بەدەست هێنانی زۆرترین دەنگ و پلەو پۆستی حوکمی ! هەرچی حوکمەتی کاربەڕێکەری هەرێمە بەسەرۆکایەتی ( مەسرور بارزانی ) لەم کابینەیەدا تەنها لەو کاتانەدا هاوڵاتیان و موچەی هاوڵاتیانی بیر بووە لەگەڵ بەغداد ناکۆک بوە لەسەری کە پڕۆسەیەکی گرنگی لەپێش بوبێت و لەترسی نفوسی خۆی هەوڵی ڕاکێشانی  سۆزی هاوڵاتیانی هەرێمی داوە ، گەرنا ئەم کابینەی حوکمەتە و سەرۆک وەزیرانەکەی زۆر بێ باک بووە لە موچەی هاوڵاتیان و ژیانی هاوڵاتیان، نە بە داهاتی  ناوخۆ نە بەو بودجەیەش کە لەبەخدا وەریگرتووە موچەی هاوڵاتیانی دابین نەکردووە ، وە لە هەمان کاتدا لە فەراخێکی یاسایدایەو حوکمەت و پەرلەمان ناشەرعی نادەستورین  بەهۆی بەسەرچونی وادەیانەوە ! حوکمەتی عێراق و فرۆشتنەوەی عێراقی بون بە هاوڵاتیان ! حوکمەتی عێراقی لە بەغداد بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران ( محەمەد الشیاع السودانی ) هاوشێوەی حوکمەتی هەرێم وێنەیەکی ناشرینی پێشکەش کردووە لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان ، بەشێکی زۆری هاوڵاتیان لە هێڵی زۆر نزمی هەژاریدان و لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بێ بەشن ، لە هەمان کاتدا حوکمەت و هەمو جومگە دادیی و سەربازییەکان بە شیعە کراون و لەژێر هەژمونی وڵاتانی دراوسێن ، حوکمەت زۆر بێ باک بووە لە هاوڵاتیان بەلام هەرکاتێک پرسێکی گرنگی وەک هەڵبژاردن لە ئاراد بوبێت هەستاون بە دروستکردنی ناکۆکی لەگەل دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ ڕاکێشانی سۆزی هاوڵاتیان و کۆکردنەوەی دەنگ و نفوس ! دوای وردبونەوە لێکۆڵینەوە لە ناکۆکیەکانی هەرێم و بەغداد  ئەو ڕاستییە بەدەردەکەویت کە ئەم ململانێانە لەپێناو  ڕاکێشانی سۆزو عاتیفەی هاوڵاتیانە بۆ مەبەست و مەرامی تایبەتی خۆیان ، لەبەرئەوەی لای هەموان ڕوونە لە چەند مانگی دابێت عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەپێشە هەم کورد ترسی لە نفوسی خۆی هەیە و لەوە دەترسیت دەنگی پێویست نەهێنیت بەهۆی سیاسەتی چەوت و خزمەتی خراپی هاوڵاتیان لە چەند ساڵی ڕابردودا لە هەمان کاتیشدا سەرکردەکانی عێراق و بەخداش هەمان ترسیان لێنشتووە بۆیە دەستیان کردووە بە شەڕی میدیای و لێدوان دژ بەیەک لە گەڵ سەرانی هەرێم ، لەم نێوەندەشدا زەرەرمەندی یەکەم هاوڵاتیانن کە لەماف و موچەو خزمەتگوزاری بێ بەشکراون و بونەتە قوربانی سیاسەتی و چەو ت و ململانییەکانی سەرکردەکان . هیوادارم هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق ژیرو چاو کراوە بن بەم شەڕو ململانیە دروستکراوانە هەڵنەخەڵتێن و چەندین ساڵی بێ خزمەتگوزاری بێ موچەییان بیرنەچێتەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سزای سەرکردەکان بدەن و هەوڵی گۆڕینی دەسەڵات بدەن و هێزی نوێ بهێننە پێشەوە لەپێناو ژیانێکی باشترو ئەمن و ئاسایشی ئابوری و سەقامگیری.

سەرهەنگ سالار ئەحمەد چالاکوان و ڕەخنەگر.

kashma
EDITOR
PROFILE

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو