ئاژانسە ئێرانیەکان: سوپا لەناو جەرگەی ئیسرائیلدا ئۆپراسیۆنی ئەنجامدا

  • June 7, 2025
  • 263 Views
ئاژانسە ئێرانیەکان: سوپا لەناو جەرگەی ئیسرائیلدا ئۆپراسیۆنی ئەنجامدا

هەواڵگری ئێران بڕێکی زۆر لە زانیاری هەستیار و هەزاران بەڵگەنامەی پەیوەست بە پڕۆژە و پێگە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل دەستکەوتووە و دەڵێت؛ لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتودا بووە.

ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی ئێران لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاوی کردووەتەوە کە دەزگای هەواڵگری ئێران بڕێکی زۆر لە زانیاری و بەڵگەنامەی ستراتیجی هەستیاری پێوەندیدار بە دۆسیەی ئەتۆمی ئیسرائیل دەستکەوتووە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو زانیاریانە هەزاران بەڵگەنامەی پەیوەست بە پڕۆژە و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل لەخۆدەگرێت. ئەو سەرچاوانە باس لەوەش دەکەن کە ئەو بەڵگەنامانە ماوەیەک لەمەوبەر دەستیان کەوتووە و بەهۆی پێویستی گواستنەوەی بە سەلامەتی لە ناوخۆی وڵاتدا لە میدیاکانەوە بڵاونەکراوەتەوە.

تەلەفزیۆنی ئێران بڵاویکردەوە: دەزگای هەواڵگری ئێران بڕێکی زۆر زانیاری و بەڵگەنامەی ستراتیجی و هەستیاریان لە ئیسرائیل دەستکەوتووە کە هەزاران بەڵگەنامەی پەیوەست بە پڕۆژە و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی رژێمی ئیسرائیلی تێدایە.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە: 17 رۆژ لەمەوبەر دەزگای ئاسایشی شین بیت و پۆلیسی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێک دا دەستگیرکردنی دوو کەسیان راگەیاند کە هەردووکیان تەمەنیان 24 ساڵە و خەڵکی باکووری ئیسرائیلە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئێران و ئەو دووکەسە لەسەر ئێمە دەستگیرکراون.

ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندووە، هەرچەندە ئۆپەراسیۆنی بەدەستهێنانی ئەو بەڵگەنامانەی پێشتر باسکراون ماوەیەک لەمەوبەر ئەنجامدراوە، بەڵام قەبارەی زۆری بەڵگەنامەکان و پێویستی گواستنەوەیان بە سەلامەتی بۆ ناو وڵات بووەتە هۆی بێدەنگی لێکردنی بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموویان دەگەنە ئەو شوێنە پارێزراوانەی کە تایبەتکرابوون بۆی.

لە کۆتایی هەواڵەکەدا هاتووە: “سەرچاوە ئاگادارەکان رایانگەیاندووە، زۆری بەڵگەنامەکان وا دەکات پێداچوونەوەیان و پشکنینی وێنە و ڤیدیۆکان پێویستی بەکاتێکی زۆر بێت و کاتێکی درێژ بخایەنێت”.

kashma
EDITOR
PROFILE

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو