بۆ هەرێمی کوردستان لەم ساتەی تیایدا دەژین چارسەری پرسی موچە گەورەترین تەحەدی بەردەم پارتی و هەرێمە .بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کە زۆرینەی دەنگی هەڵبژاردنی بەدەست هێناوە ڕێبەری ململانێی ئێستای ،هەرێم و بەغدایە باقی حیزبەکانی تر ئەو ئەرک بەرپرسیاریەتیەیان لە ئەستۆنیە ،بۆیە دەبێت هەرێم بەزووی حساب و کتابی خۆی بکات و چۆن دەتوانیت ڕووبەڕووی تەحدیەکان ببێتەوە لەم کاتەی ئێستادا ؟
بۆنمونە چۆن دۆسیەی نەوت ڕێکدەخاتەوە؟ یان کۆکردنەوەی داهات چاردەکات ؟
کە بەشێوەیەک چارەی بکات داهاتە کۆکراوەکان بگەڕێنەوە خەزێنەی حکومەتی هەرێم وداهاتی ناوخۆ و خاڵی سنوری هەمووی بەشێوەیەک کۆبکرێتەوە کە بتوانێت بەو شێوە ڕووبەڕووی تەحەدی موچە ببێتەوە و موچە دابین بکات لە ئەگەری ڕێک نەکەوتن لەگەڵ بەغدا.
هەرێمی کوردستان دەیەوێت پێگەی خۆی بە بەهێزی بهێڵێتەوە و بەپێی دەستووری عێراق مامەڵەیەکی فیدراڵییانەی لەگەڵ بکرێت، بەڵام بەغدا و بەتایبەت عەقڵیەی حکومڕانی شیعەکان دەیانەوێت مەرکەزییەت بەهێزبکەن ئەمەش لەسەردەمی مالکیەوە بەو ئاراستە و بیرکردنەوەیە کاردەکەن هەربۆیەش دەیانەوێت لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵە لەگەڵ هەرێم بکەن هەنگاویشی بەو ئاراستەیە دەنێن مەرکەزیەت بچەسپێنن، لەمەشدا هەندێک لایەنی سیاسی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بزانن یان نەزانن خزمەتی ئەم هەنگاوەی بەغدا دەکەن، عێراق نایەوێت هەرێمێکی فیدراڵی تر دروست ببێت ،دەزانن کە لەڕابردوو هەرێمی بەسڕە زۆر باسکرا کە دەبوو هەر ئەوکات کورد هاوکاریان بێت و لۆبیان بکات چونکە سەرەنجام دەیتوانی فیدڕاڵیەت بەهێز بکات وبیری گەڕانەوە بۆ مەرکەزیەتی بەهێز لاواز بکات،عێراق دەترسێت لە دابەشبوونی دەسەڵاتەکان بەسەر هەرێمەکاندا، ئەمەی کەلە ئێستادا بەرامبەر کورد ئەنجامیدەدات بۆ درێژەدانە بەو واقیعەی کە دروستبووە،ئەویش مانەوەی دەسەڵاتێکی بەهێز و مسۆگەرکردنێتی لە دەستی ئەو دەسەڵاتەی کە شیعەی عێراق خۆی بە خاوەنداریەتی دەزانێت .
هەروەها کورد لە ئێستاوە دەبێت بێترس و سڵەمینەوە لە ڕێگەی سەرۆک کۆمار و وەزیر و بەرپرسەکانیەوە کە لەبەغدان شەری گەورە بخاتە سەرمێزی گفتوگۆ.
واتا دەبێت هەرێم شەڕی کورد لە داواکردنی مووچەوە بگۆڕێت بۆ کێشە گەورەکانی کورد لە عێراق ئەوانیش، خاک و سنوور و مادەی 140 و بەڕێوەبردن و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و بەشداریی هەرێم لە دروستکردنی بڕیاردا لە بەغدا و چەندین دۆسیەی دیکە، کەدەبێت ئەم بابەتانە مەلەفی گەرمی سەر مێزی گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا بێت .
بۆ ئەمەش من بە پێچەوانەی ئەوڕایانەم کە دەڵێت لە بەغدا بکشێینەوە بۆچی؟
چونکە دەبێت نوێنەران و وەزیر و بەرپرسانی کورد لە بەغدا ئەم شەڕە ڕاستەو خۆ بکەن نەهێڵن کۆبونەوەکانی حکومەت وپەرلەمان بەبێ گفتگۆی توندی کورد و عێراق تێپەڕێت بۆ ئەوەی بە ڕاستی هەست بکەن عێراق لەم ساتەدا لە کێشەی قوڵدایە و بە ئاسانی بەسەریاندا تێنەپەڕێت ،لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەوڵی دبلۆماسی و سەردان و گەشتی وڵاتان بەمەبەستی کۆکردنەوەی پشگیری یەکێکە لە هەوڵە گرنگەکان کە پێویستە لە ئێستاوە دەست پێبکات .
لە کۆتایدا ئەم دۆخەی ئێستا و فشارەکانی ئەمریکا کە بە تەواوەتی لەسەر ئێران و شیعەیە و ئەمەش لەسودی کوردە و کورد دەتوانێت بیقۆزێتەوە بۆ دروست کردنی پشتیوانی و بەدەست هێنانی هاوکاری زیاتری دۆسیەیی کورد لە ناوچەکە و عێراق ،بەهۆکاری ئەوەی لە ئێستادا تەنها پەناگەی بێ مەترسی بۆ ئەمریکیەکان هەرێمی کوردستانە،بۆ کورد دەبێت وا سەیری دۆخەکە بکات ئەمریکا وەک هاوپەیمانی هەمیشەیی وەک گرەنتی بەهێزی بۆ خۆی و دۆسەیەکەی بهێڵێتەوە بەمەش گرەنتی بە بەهێزی مانەوەیەتی لەململانێی ناوچەکەدا.
پەری محەمەد