د. نیکۆلا ئەشرەف شاڵی
ئەمریکا، کەوتۆتە ئامادەکاری بۆ خۆتێهەڵقورتاندنی ڕاستەوخۆ لەڕێگەی هاوکاریکردنی ئیسرائیل بۆ لێدان لەوەگەڕخەری ئەتۆمی (فۆردۆ) لەڕێگەی بەکارهێنانی موشەکی تونێلبڕ (GBU-57).
وە ئەم ئامادەکارییە لەچواچێوەی پلانی ئەمەریکا-ئیسرائیل دێت، بۆ سفرکردنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بەدیاریکراوی توانای ئەو وڵاتە لەپیتاندنی یۆرانیۆم.
فۆردۆ، دووەم گەورەترین وەگەڕخەری ئەتۆمی ئێرانە دوای وەگەڕخەری نەتەنز بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.
پێشهاتی نوێتر بەڕێوەن، کە بۆی هەیە ببێتە هۆی گۆڕی ڕیشەیی پلان و هاوکێشەکان..
تێبینی؛
– ترەمپ لەئێستادا جارێکیتر دیراسەی پرۆژە بڕیاری گۆڕینی سستمی سیاسی لەئێراندا دەکات کە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشکەشی کراوە ئەگەر ئێران لەم کەللەڕەقیەی بەردەوام بێت، هەرچەندە تائێستا ترەمپ خواستی گۆڕینی سستەمی سیاسی لەئێراندا نیە بەڵام ناچار بکرێت ئەو بڕیارە دەدات.

د. نیکۆلا ئەشرەف شاڵی