تیمی غەواسی خەبات دەڵێت، تەرمی کەسێکیان لە ناو زێی گەورەدا دەرهێناوە، کە تا ئێستا ناسنامەکەی ئاشکرا نییە و کەسوکاری ئەو هاوڵاتییە نادیارن.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، تیمی غەواسی خەبات ڕایانگەیاندووە، تەرمی کەسێکیان لە ناو زێی گەورەدا دەرهێناوە و ناسنامەکەی ئاشکرا نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە دوایی نیوەڕۆیی ئەمڕۆ روویداوە و دواى گەیشتنى تیمى غەواسى خەبات تەرمەکەى دۆزرایەوە و رەوانەى پزیشکى داد کرا.
باسی لەوەشکرد، ئەو مێردمنداڵەی خنکاوە، تا ئێستا ناسنامەکەی ئاشکرا نییە و کەسوکاری ئەو هاوڵاتییە نادیارن، ناشزانرێت خەڵکی کوێیە و هیچ کەسێکیشی لەگەڵدا نەبووە.