هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق؛ 160 هاوپەیمانی و حزب و لیستی تاکەکەسی لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش کردووە

  • June 28, 2025
  • 71 Views
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق؛ 160 هاوپەیمانی و حزب و لیستی تاکەکەسی لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش کردووە


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، دوای داخستنی دەرگای خۆتۆمارکردن، 160هاوپەیمانی، حزب و کاندیدی سەربەخۆ لیستی ناوی بەربژێرەکانیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان پێشکەش کردووە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە کۆمسیۆن دەستی کردووە بە وردبینیکردن لە داتا و بەڵگەنامەکانی کاندیدەکان، و پێشبینی دەکرێت پڕۆسەکە ماوەی مانگێک بخایەنێت.

هاوکات، موهەنەد مستەفا، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن جەختی کردەوە کە وادەی پێشکەشکردنی لیستەکان کۆتایی هاتووە و درێژناکرێتەوە. ڕوونیشیکردەوە کە دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە نووسینگەکانی پارێزگاکان، لیستەکان ڕەوانەی ناوەندی نیشتمانی دەکرێن بەمەبەستی وردبینیی زیاتر لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١١ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، و کۆمسیۆنیش ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو مەبەستە دەستپێکردووە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو