ئاگاداریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیه‌وه‌

  • June 29, 2025
  • 106 Views
ئاگاداریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە بەهۆی کارکردنەوە تیایدا، شەقامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود بە ئاڕاسته‌ی گاردن ستی تاوه‌كو سه‌ر پردی كۆبانێ بەربەست دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ به‌هۆی قیرتاوكردنه‌وه‌ شه‌قامه‌كه‌ به‌ربه‌ست ده‌كرێت، بۆیه‌ داوا له‌ شۆفێران ده‌كه‌ین شه‌قامه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ و شه‌قامه‌كانی دیكه‌ی ناو گه‌ڕه‌كی كوردساتەوە هاتووچۆ بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە کاتی تەواوکردن و کرانەوەی شەقامەکە نەکراوە.

kashma
EDITOR
PROFILE

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو