مێژووى كێشه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدرال چه‌ندین سال به‌رده‌وامه له‌م كێشانه‌دا ته‌نها فه‌رمانبه‌ره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كاریان له‌گه‌ل حكومه‌تى هه‌رێم كردوه زه‌ره‌رمه‌ند بوون به‌تایبه‌ت و كۆى خه‌لكى كوردستان به‌گشتى زیانیان پێگه‌یشتووه هه‌ر یه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز.
له هه‌رێمى كوردستانه‌وه رێگرى كراوه بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وله سیاسی و حكومیانه‌ى كه كراوه له سالانى رابردوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوو لا تا خه‌لكى كوردستان زیاتر نه‌بێته قوربانى ململانیه‌ك كه هه‌میشه تێدا زه‌ره‌ر مه‌ند بووه، به‌تایبه‌ت هه‌وله‌كانى كاك قوباد تاڵەبانی له سالى 2021 كه پاش چه‌ندین سه‌ردانیكردنى بغداد گه‌یشته رێكه‌وتنێكى باش و له یاساى بوودجه جێگیر كرا، به‌لام ویستى چه‌ند لایه‌نێك رێگرى له سه‌ركه‌وتنى ئه‌و هه‌ولانه‌كرد واى كرد كێشه‌كان به‌رده‌وام بێت.
مه‌رج نیه كه حكومه‌تى فیدرال راستیه‌كان لاى ئه‌و بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شێكى كێشه‌كان بۆ كه‌م ته‌رخه‌مى ئه‌و ده‌گه‌رێته‌وه كه خه‌مسارد بووه له پاراستنى جێبه‌جى كردنى برگه و ماده‌كانى ده‌ستور تایبه‌ت به نه‌وت به‌تایبه‌ت ماده‌ى 112 ى ده‌ستور كه میكانیزمى به‌رێوه‌بردنى سێكته‌رى نه‌وت و غازى دارشتووه له عێراق دا.
هه‌رێمى كوردستان به نه‌شاره‌زاى بێت یاخود دژایه‌تى، چه‌ندین گه‌ره‌نتى ده‌ستورى له‌به‌ر ده‌سته بۆ پاراستنى مافه‌كانى خه‌لك كه ده‌توانێت ناچارى حكومه‌تى فیدرال بكات به پێدانى مافه ده‌ستوریه‌كانى خه‌لكى كوردستان، كه باشترین گه‌ره‌نتى دادگاى فیدرالیه سه‌ره‌راى بوونى هه‌ر تێبینیه‌ك له‌سه‌رى، چونكه ئه‌و دادگایه راعی جێبه‌جێكردنى ماده‌كانى ده‌ستوره، كه تا ئێستا هه‌رێمى كوردستان نه‌یتوانیوه سوود له‌و دادگایه وه‌ربگرێت.
دۆخى ئابوورى خه‌لكى كوردستان گه‌یشتووه به ئاستێكى زۆر مه‌ترسیدار كه له‌وه زیاتر ناتوانرێت به‌رگه‌ى ململانیه سیاسیه‌كان بگرێت و گره‌و له‌سه‌ر قوت و گیرفانى خه‌لك بكرێت، هه‌ر جاره و به بیانوویه‌ك خه‌لكى كوردستان په‌لكێشی كێشه‌یه‌ك بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ى گوى بدرێته ئه‌و دۆخه ئابووریه خراپه‌ى كه بۆ خه‌لك دروست كراوه، پێویسته له‌گه‌ل گفتوگوى راسته‌وخۆ بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان، ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه گفتوگۆ چاره‌سه‌رى ناكات به‌تایبه‌ت كێشه‌كانى تایبه‌ت به نه‌وت، رێگه‌ى یاساییان بۆ بگیرێته‌به‌ر له رێگه‌ى دادگاى فیدرالى.
پێشتر حكومه‌تى ئیتحادى ئه‌و رێگه‌ى هه‌لبژارد دژى هه‌رێم و سه‌ركه‌وتوو بوو له هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ى یاساى نه‌وت و غاز و گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم.
بۆیه پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم بیر له چاره‌سه‌ره یاساییه‌كان بكاته رۆل بداته لایه‌نى یاسایی بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، چونكه چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له رێگه‌ى دادگاوه كۆنكرێتیه و جێگیر ده‌بێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌و هه‌موو ریچكه‌وتنه كاتیانه‌ى له‌م دوو ساله‌ى رابردوو كران، جگه له چاره‌سه‌رێكى كاتى هیچى تر نه‌بوون.