موسەننا ئەمین: ناردنی مووچەی هەرێم بەندە بە کارکردنی جددیی لیژنە نوێیەکەی بەغدا

  • July 9, 2025
  • 174 Views
موسەننا ئەمین: ناردنی مووچەی هەرێم بەندە بە کارکردنی جددیی لیژنە نوێیەکەی بەغدا



موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت کە چارەنووسی ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان بەندە بە کارکردنی جددیی ئەو لیژنە باڵایەی کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە پێکهێندراوە. ئاماژە بەوەش دەکات ئەگەر لیژنەکە بە جددی کار بکات، لە ڕۆژانی داهاتوودا دەگەنە ئەنجام.


لە لێدوانێکیدا، موسەننا ئەمین ئەو لیژنەیەی بە “کۆتا لیژنە” ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە بەهۆی بوونی ژمارەیەک وەزیری عێراقی تێیدا، توانای ئەوەیان هەیە پاڵپشتیی پێویست لەناو ئەنجوومەنی وەزیراندا کۆبکەنەوە بۆ دەنگدان لەسەر ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم.

ناوبراو مەرجی سەرکەوتنی لیژنەکەی بەستەوە بە “کارکردنی جددی” لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی خێرا.

لە کۆتاییدا، ئەو پەرلەمانتارە کوردە دووپاتیکردەوە کە ڕێککەوتنەکان بە تەنها ناتوانن بۆ هەمیشە مافەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزن، بەڵکو ئەوەی مافی کورد دابین دەکات، بریتییە لە “ڕێزگرتن و جێبەجێکردنی یاسا و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی” کە بە بناغەی سەرەکیی هەر ڕێککەوتنێکی دادەنێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو