سەروەر بەرزنجی :بافڵ جەلال تاڵەبانی سەلماندی یەکێتیی خەم خۆری پڕۆسەی ئاشتی یە

  • July 12, 2025
  • 34 Views
سەروەر بەرزنجی :بافڵ جەلال تاڵەبانی سەلماندی یەکێتیی خەم خۆری پڕۆسەی ئاشتی یە

لەئێستادا چاوی جیهان لەسەر پڕۆسەی ئاشتیە لەباکوری کوردستان،یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەمیشە لەگەڵ ئاشتی و پێکەوە ژیان بووە،لەو پێناوەش قوربانی گەورەی داوە ،سەرۆک مام جەلال لەڕابردوو پێشه نگ وئەندازیاری پڕۆسەی ئاشتی بووە لەباکوری کوردستان و هەمیشە بڕوای وابووە پێویسته مافی کورد بەشێوەیەکی ئاشتی و دوور لە توندو تیژی بدرێت.

لە ئێستادا کە هەموو چاوەکان لەسەر ئەوەن ئاشتی سەر بگرێت و کۆتایی بە خوێن ڕژانی ٤٧ ساڵەی باکوری کوردستان بێت،سەرەتای پڕۆسەکە لە پارێزگای سلێمانی دەستی پێکردو ئەو پارێزگایە بوو بە سمبولی ئاشتی و ئازادی لە پرۆسەی ئاشتی و پێکەوە ژیان لە ناوخۆی دەوڵەتی تورکیا.

یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان کە هەمیشە پشتگیری تەواوی ئازادیخوازان و کورد پەروەران بووە،دەرگای کراوە بووە بۆ هه موو کوردانی بەشەکانی تری کوردستان،لە ئێستاشدا کە هەوڵەکانی پڕۆسەی ئاشتی بەردەوامن یەکێتیی ڕۆڵی گەورەی هەیە بۆئەوەی چیتر خوێن لەباکوری کوردستان نەڕژێت.

ئەمڕۆ دیمەنی دەست ماچکردنی سیاسەت مەداری کورد لەیلا زانا لەلایەن سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی کاردانەوەی گەورەی بەدووای خۆیدا هێنا،تەنانەت خەڵکانی دەرەوەی یەکێتیش ستایشی ئەو هەڵوێسته یانکرد،کەسەرۆکی حزبێک ئامادەیە ئەو دەستە ماچ کات کە هەوڵی ئاشتی و پێکەوە ژیان دەدات،سەرۆکی یەکێتیی بۆ هەموو لایەکی سەلماند کە چەندە خەم خۆری پڕۆسەی ئاشتییە لەباکوری کوردستان و دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد لەناوخۆی تورکیا.

هەروەک چۆن وێنەکەی سەرۆک مام جەلال لەئەنجوومەنی حکومی دووای ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتۆری سەدام دەنگدانەوەی گەورەی هەبوو کاتێک بەبەرزکردنەوەی وێنەیەک کوردستانی بوونی کەرکوکی بۆ هەموان سەلماندو داوایکرد بەئاشتی مافەکانی کورد دەستەبەرکرێت وێنەکە بۆ هەتا هەتایە بۆتە مێژوویەکی گەورە بۆکورد،بەهەمان شێوە وێنەی دەست ماچکردنی لەیلازاناش بۆ هەتا هەتایە شانازیەکی گەورە دەبێت بۆ سەرۆک بافڵ و یەکێتیی کە چەندە خەم خۆری پڕۆسەی ئاشتی و دەستەبەر بوونی مافەکانی کورد بووە لە باکوری کوردستان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو