حکومەتی عێراق بە توندی ئیدانەی گەمارۆ و سیاسەتی برسیکردنی غەززە دەکات

  • July 23, 2025
  • 90 Views
حکومەتی عێراق بە توندی ئیدانەی گەمارۆ و سیاسەتی برسیکردنی غەززە دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ئیدانەی گەمارۆی سەر کەرتی غەززەی کرد و بە “وەحشیانە” وەسفی کرد. هاوکات داوای کرد دەستبەجێ سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی فەڵەستین ڕابگیرێت و ڕێگە بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بدرێت.

غەززە، وەرگرتنی هاوکارییەکان


باسم عەوادی، وتەبێژی فەرمیی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند: “ئەم گەمارۆیە بەشێکە لە سیاسەتێکی سیستماتیک و نامرۆڤانە بۆ برسیکردنی خوشک و برا فەڵەستینییەکانمان.”

عەوادی ئاماژەی بە دیمەنە دڵتەزێنەکانی ئەو منداڵە برسیانە کرد کە بۆ وەرگرتنی پارووە نانێک لە ڕیزدا وەستاون، هەروەها ئەو پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغییەی لەبەردەم بارهەڵگری هاوکارییەکاندا دروست دەبێت، کە بوونەتە “تەڵەی مەرگ” و لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بۆ کوشتنی خەڵک بەکاردەهێنرێن.

غەززە، وەرگرتنی هاوکارییەکان

وتەبێژی حکومەت جەختیشی کردەوە کە ئەم دۆخە “تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەیە” بۆ وڵاتە زلهێزەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تاوەکو بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ و کەرامەتی مرۆڤایەتی بکەن.

لە کۆتاییدا، حکومەتی عێراق داوای کرد فشار بخرێتە سەر بەرپرسانی ئیسرائیل بۆ ئەوەی بەپەلە ڕێگە بە گەیشتنی هاوکارییە فریاگوزارییەکان بە خەڵکی غەززە بدەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو