پەرلەمانی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی ئەمڕۆی دا

  • August 5, 2025
  • 80 Views
پەرلەمانی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی ئەمڕۆی دا

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی تەواونەبونی نیسابی یاساییەوە، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان هەڵوەشاوەتەوە. ئەوەش دوای دروستبونی دەمەقاڵە لەنێوان سەرۆكایەتی پەرلەمان لەلایەك و پەرلەمانتاران لەلایەكی دیكە.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی تەواونەبونی نیسابی یاساییەوە، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان هەڵوەشاوەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، لەسەر زیادكردنی بڕگەی نوێ بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، دەمەقاڵێ لەنێوان مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمان و هەردو جێگرەكەی موحسین مەندەلاوی و شاخەوان عەبدوڵا دروستبوەو بەوهۆیەوە دانیشتنەكە هەڵگیراوە. 

سەرەڕای ناكۆكی و دەمەقاڵیی دەستەی سەرۆكایەتیی، لە خواریشەوە لەناو پەرلەمانتاراندا دەمەقاڵێ و شەڕە دەست رویداوە. 

لە دانیشتنەكەدا پەرلەمان دەنگیدا لەسەر زیادكردنی بڕگەیەك بۆ بەرنامەی كاری خۆی كە ئەویش بڕگەی “دەنگدان لەسەر سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵ”و دەنگدان لەسەر “سەرۆكی ئەنجومەنی دەوڵەت” بو، مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمان دژی زیادكردنی ئەم بڕگەیە بو.

kashma
EDITOR
PROFILE

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو