دۆنالد ترامپ فەرمانی سەپاندنی باجی بەسەر وڵاتی هیندستاندا واژۆکرد و 25%ی باجی دیكەی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.لە دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی باجی بەسەر هیندستاندا دەکرد، دوێنی چوارشەممە فەرمانەکەی واژۆ کرد و 25% باجی زیادەی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەماوەی پێشوودا داوای لە هیندستان كردبوو نەوت و گاز لە ڕوسیا نەكڕێت.حکومەتی هیندستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە؛ بریارەكە بە نادادپەروەرانە وەسف دەكات، دەڵێت: رێوشوێنی پێویست دهگرنهبهر بۆ پاراستنی بهرژهوهندییه نیشتمانییهكانمان.لە دوای ئەم بڕیارە ڕێژەی باجی سەر هیندستان دەبێتە 50%، ئەم بڕیارە لە 3 هەفتەی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.