کاتژمێر 12ـی ئەمشەو سیستمی فۆرمی خۆراك دادەخرێت

  • August 31, 2025
  • 62 Views
کاتژمێر 12ـی ئەمشەو سیستمی فۆرمی خۆراك دادەخرێت

 ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی كە لە ناوخۆی عێراقدا فۆرمی ئەلیكترۆنیی خۆراكیان پڕ كردووەتەوە، گەیشتە 37 ملیۆن كەس، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێ‌، چوار ملیۆن و 601 هەزار هاووڵاتیی كورد فۆرمەكەیان پڕ كردووەتەوە.

بە وتەی محەمەد حەنوون، وتەبێژەكەی وەزارەتی بازرگانی، ڕێژەی بەشداریكردن لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 85% كە بەمشێوەیەیە، لە هەولێر 87%، سلێمانی 86%، دهۆك 82% و لە هەڵەبجە لە 89%، بەمەش كۆی ئەو كەسانەی زانیارییەكانیان لە هەرێم نوێ كردووەتەوە زیاتر لە چوار ملیۆن و 601 هەزار هاووڵاتین.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی، لە سەعات 12ـی ئەمشەو ئەو پرۆسەیە رادەوەستێت و دەست دەكرێت بە زیادكردنی فۆرمی خزمەتگوزاریی زیاتر، كە بریتین لە زیادكردنی منداڵ و تۆماری هاوسەرگیری و گواستنەوە و راستكردنەوە.

kashma
EDITOR
PROFILE

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو