ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم چەند پرسێك تاوتوێ دەكات

  • September 3, 2025
  • 111 Views
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم چەند پرسێك تاوتوێ دەكات

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بە كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغداد كۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئەیلولی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە، تیایدا گفتوگۆ لەسەر دووبڕگە دەكرێت:

بڕگەی یەكەم:

خستنەڕووی ڕێڕەوی گفتوگۆكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەبەر ڕۆشنایی كۆبوونەوەكانی ئەم دواییەی نێوان شاندی دانوستانكار و لیژنە هاوبەشەكانی هەردوولا دەربارەی دۆسیەی داهاتە نەوتییەكان و دۆسیەیی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەبەر ڕۆشنایی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران و لەیەكتر گەیشتن و كۆنووسی هاوبەشی لیژنەكان.

بڕگەی دووەم:

خستنەڕووی پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ بە نووسراویان ژمارە 8441 لە 16-03-2025، سەبارەت بە پێداویستییەكانی جێبەجێكردنی سیستەمی نوێی دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوبەرایەتییەكانی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان و پێداچوونەوە بە خشتەی هاوپێچی بڕیاری پێشوووی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 79 لە 03-02-2016، ئە م بابەتە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بە نووسراویان ژمارە 3954 لە 12-05-2025 پشتگیری كراوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو