كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه “ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر، ده‌نگی ته‌قه بیسترا، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی تیمه‌كانمان، ده‌ركه‌وت ئه‌و ته‌قانه‌ی كه بیستراون به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی نێوان دوو خانه‌واده‌وه بووه”.
ئاسایش ده‌ڵێت: “به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر سێ تۆمه‌تباری ئه‌و ڕووداوه ده‌ستگیر كران”.
راشیگه‌یاند كه “به‌دواداچوونیش به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگیركردنی ته‌واوی ئه‌و كه‌س و تۆمه‌تبارانه‌ی هۆكار و به‌شدار بوون له‌و ڕووداوه”.