هەسەدە: لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بەحکومەتی دیمەشق هێرشکرایە سەرمان

  • September 14, 2025
  • 183 Views
هەسەدە: لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بەحکومەتی دیمەشق هێرشکرایە سەرمان

هەسەدە رایدەگەیەنێت، لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا لە دێرەزور هێرشکراوەتە سەر چەند پێگەیەکی ‌هێزەکانیان و تا ئێستاش پێکدادان بەردەوامە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات راگەیانراوێکی بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە کەناری روباری فورات لە شارۆچکەی دەرناج لە رۆژهەڵاتی دێرەزور، گورپەچەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق  هێرشی راستەوخۆیان کردوەتە سەر هێزەکانیان، ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە و پێکدانەکان هێشتا بەردەوامە.

هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، پاپەندبوونیان بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دووپاتدەکەنەوە، دەشڵێت، پێویستە حکومەتی دیمەشق بەرپرسیارانە مامەڵە بکات و رێگە بەو هێرشانە نەدات کە ئارامی ناوچەکە تێکدەدات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو