حەماس: ئامادەین دوای کۆتایی هاتنی شەڕ ئیدارەی کەرتی غەززە رادەست بکەین

  • October 10, 2025
  • 76 Views
حەماس: ئامادەین دوای کۆتایی هاتنی شەڕ ئیدارەی کەرتی غەززە رادەست بکەین

هەواڵساز: کاشما فاروق

وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند پابەندن بە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل بە تەواوی و نایانەوێت هیچ بیانویەک بدەنە ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنەکان.

ئەمڕۆ هەینی، حازم قاسمی وتەبێژی حەماس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە ئاماژەی بەوەکرد، هەندێک قۆناغی ئەو پلانەی کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی کردووە، هێشتا پێویستی بە گفتوگۆ کردنە  لەگەڵ ناوبژیوانان.

دەشڵێت؛ حەماس دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەم و هاوکارە لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ پاراستنی ئاگربەستەکە و وەک حەماس ئامادەن وازبهێنن لە هەر رۆڵێکی جێبەجێکردن یان ئیداری لە غەززە بەمەبەستی دابینکردنی بنەمایەکی سەقامگیر بۆ رێگریکردن لە گەڕانەوە بۆ شەڕ.

وتەبێژەکەی حەماس جەختیکردوەتەوە کە نایانەوێت، هیچ بیانوویەک بدەنە ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنەوەی ململانێکان، لەبارەی پرسی چەکدانانیشەوە وتویەتی؛ ئەم پرسە لە چوارچێوەی دانوستانی ناوخۆیی فەلەستین تاوتوێ دەکرێت.

ناوبراو چەکەکانی حەماسی بە “ئامرازێکی بەرگریی شەرعی” وەسف کرد و ئاماژەی بەوەکردوە؛ ئەوان بەرپرسیارێتی نیشتیمانیان لە ئەستۆدایە و لە ئێستادا  کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو دەکەن.

kashma
EDITOR
PROFILE

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو