دەربارەی رێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا

  • October 13, 2025
  • 126 Views
دەربارەی رێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا

ئامادەکردن: کاشما فاروق

لەوڵاتی بەریتانیا ژمارەیەکی زۆر رێکخراوی کوردی دامەزراون و هاوڵاتیانی کورد لەو وڵاتە کار و چالاکیەکانیان لەو رێکخراوانە ئەنجام دەدەن.

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، وەک رێکخراوێکی کوردی ماوەی نزیک بە ٥ ساڵە بەشێوەیەکی فەرمی دەستی بەکار و چالاکیەکانی کردووە لە بەریتانیا و زیاتر لە ١٠ ساڵیشە ئەو رێکخراوە لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە و چالاکیەکانی تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

گۆڤە ئەحمەد، سەرۆکی رێکخراوەکە لەبارەی رێکخراوەکە لێدوانێکی تایبەتی بۆ وڵات_میدیا دا و باسی لە کار و چالاکیەکانیان کرد.

گۆڤە ئەحمەد; ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیە و کار بۆ رۆشن فکرکردنی تاکی کورد دەدات بەتایبەتی ئەو کوردانەی کە لەبەریتانیان، وە رێکخراوەکەمان دوورە لە فکری و ئایدیای سیاسی، بەڵکو ڕێکخراوەکەمان ئەدەبی و فکریە و وە کۆمەڵێک ناوەندی و نوێنەرایەتی خۆی هەیە، بۆ نموونە ناوەندی پەروەردەی و فکری و رووناک بیری و پەنابەری و داکۆکی کردن لەمافی رۆژنامەنوسان…هتد.

ئەنجامی کار و چالاکیەکانی رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، چی بووە؟

گۆڤە ئەحمەد: ئەنجامی کار و جالاکیەکانمان زۆر باش بووە و بەتایبەتی کارمان لەسەر دوو سێکتەر کردووە، یەکەمیان کردنەوەی کتێبخانە، لەسەرجەم کتێبخانەکانی شارەکانی بەریتانیا، کە لەهەر کتێبخانەیەک بەشێک تایبەت بە کتێبخانەی کوردی دانراوە.
دووەم، لەناوەندی رۆشنبیری زیاتر لە ٢٠ هەزار کتێبمان هەیە و دەیان بەین بۆ ئەو کەسانەی کە لەزیندانەکاندان تاوەکو لەڕێی خوێندنەوە داهاتویەکی باشتر بۆ خۆیان بنیاد بنێن، وە کارەکانمان بەردەوامە و یەکەمین دیداریشمان بەست بەناوی مەولەوی و وە دیداری دیکەش وەک نالی و پیرەمێرد…هتد دەبەستین و تیایدا پەیکەری شاعیران دروست دەکرێت لەگەڵ چەندین چالاکی، وە ئێمە بەشی تایبەت بە پەنابەرانمان هەیە کە هۆم ئۆیس ئەو بەشەی لەگەڵ من شێرکردووە و لەڕێی چەند سایتێکەوە کە هەمانە باسمان لە ڕێنمای تایبەت بەپەنابەران لەم وڵاتە کردووە و وە هەروەها هاوکاریان دەکەین و ڕێنماییان دەکەین.

سنووری کارکردنی ئێوە کوێ دەگرێتەوە؟

گۆڤە ئەحمەد: بارەگای سەرەکیمان لەبەریتانیایە، وە نوێنەرایەتیمان لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و ئەڵمانیا و کوردستان هەیە، ئامانجیشمان گەورەکردنی پێگەی کوردە و وە لەڕێی پەرلەمانی بەریتانیاوە توانیومانە هەموو ئەو پێشێلکاریانە کە رووبەری رۆژنامەنوسان دەبێتەوە لە کوردستان بیگەیەنین بە پەرلەمان و پشتگیریان بکەین.

مەرجەکانی بوون بە ئەندام بوون لە رێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، چیە؟

گۆڤە ئەحمەد; مەرج ئەوەیە کەسێکی چالاک بێت و بتوانێت لەگەڵ تیمدا خۆی بگونجێنێت و ئامانجی خزمەت کردن بێت.

kashma
EDITOR
PROFILE

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو