کاشما فاروق
نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا هۆشداری خۆی دوپاتكرده‌وه سه‌باره‌ت به پیلان داڕشتن بۆ تێكدانی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق.
نوری مالیكی رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردن پابه‌ندبوون به ئه‌ركێكی نیشتمانییه، دیموكراسیش رۆحی پڕۆسه‌ی سیاسییه، عێراق ده‌وڵه‌مه‌نده به سه‌رچاوه‌كان، به‌ڵام نه‌یتوانیوه به ته‌واوی سودیان لێ وه‌ربگرێت.
ئەوەشی وت: عێراق له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی زۆری پیلانگێڕیدایه كه ئامانجی تێكدانی پڕۆسه‌ی سیاسییه، لاوازكردنی یه‌كگرتویی عێراق و راگرتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و پیلانانه‌ی وڵاته‌كه روبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه.