بسم الله الرحمن الرحیم
ڕێزدار مامۆستا عەلی باپیر (حفظ الله)
ڕێبەری بەڕێزی حیزبی ئیسلامی کۆمەڵی دادگەری کوردستانی عێراق
لەگەڵ سڵاو و ڕێزدا
لێدوانەکانی ئەم دواییەی جەنابی بەڕێزتان سەبارەت بە پێگەی کورد لە ئێران و داوا لە کۆماری ئیسلامی بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ گرووپە چەکدارە کوردییەکان کە بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستانی عێراقە، دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی لە نێو نوخبە و خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی ئێراندا هەبووە.
وەک کوردێک و موسڵمانێکی سوننە و کەسێکی خەمخۆری چارەنووسی میللەت و ناوچەکە، بە پێویستی دەزانم لە دڵەوە چەند خاڵێکتان بیر بخەمەوە، لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزگرتن لە پێگەی ئەکادیمی و کەسایەتی ڕۆحیتان.
یەکەم: نکۆڵی لە هەندێک کەموکوڕی لە ئێراندا ناکەین.
بەڵام ئاشکرایە کە هیچ سیستەم و کۆمەڵگایەک بێ ڕەخنە و چاکسازی نییە، بەڵام ئەوەی گرنگە ئاراستەی گشتی حکومەتی ئێرانە کە لەسەر بنەمای پێکەوە ژیانی نەتەوەکان و ڕێزگرتن لە فرەچەشنی کولتووری و پاراستنی یەکگرتوویی نەتەوەیی دامەزراوە.
بەپێچەوانەی بانگەشەی هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن بەتایبەتی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی دژە ئایینی حوکمڕانانی هەرێمی کوردستان، یان تێڕوانینی هەڵە، کورد لە ئێران نە ڕەتکراوەتەوە و نە پەراوێزخراوە.
هەر لە سەرەتای دروستبوونی ئێرانی گەورەوە و بە تایبەتیش لە سیستەمی کۆماری ئیسلامیدا، کوردەکانی ئەم خاکە هەمیشە لە پێکهاتەی دەسەڵات، سیاسەت، ئاسایش، فەرهەنگ و ئابووری وڵاتدا ڕۆڵێکی کارا و کاریگەریان هەبووە.
لە فەرماندەی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کە کوردێکی سوننەیە، تا دەگاتە وەزیر، جێگری سەرۆک، پارێزگار، ئەندامانی پەرلەمان، هونەرمەندان، وەرزشوانان، سینەماکاران، و مۆسیقاژەنی دیار کە لە ناو گەلی بەڕێزی کوردەوە سەریان هەڵداوە – هەموویان شایەتحاڵی پێگەی بەرزی ئەم گەلە بەڕێزەن لە دەستووری ئێراندا.
جگە لەوەش حکوومەتی ئێران نەک هەر ڕێگری لە ڕێوڕەسم و نەریتی کورد نەکردووە، بەڵکو پشتیوانی لە بەڕێوەچوونی ئاهەنگی فەرهەنگی و ڕێوڕەسمی لە کوردستان کردووە.
ئاهەنگەکانی وەک فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سەمای کوردی، فێستیڤاڵی هەناری پاوە، ڕێوڕەسمی پیر شالیار، ڕێوڕەسمی تەریقەت و تەسەوف ، سەدان بنکەی فێرکاری زمانی کوردی له ناوچه جیاوازەکانى پارێزگای کوردستان، کرمانشاه و ئازەربایجان و ئاهەنگی نەورۆز — هەموویان بە بەشدارییەکی بەربڵاوی گشتی و پشتیوانی دامەزراوە حکومیەکان بەڕێوەدەچن.
کام وڵاتی ناوچەکە توانای کولتووری و ئازادی کۆمەڵایەتی وای بۆ کورد دابین کردووە؟
لە کاتێکدا کە لە تورکیادایە، لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی یان فێرکردنی زمانی دایک لە قوتابخانە فەرمییەکان هێشتا ڕووبەڕووی سنووردارکردن دەبێتەوە یان قەدەغه کراوە؛
لە سوریا، دەیان ساڵە ناو و ناسنامەی کورد لە بەڵگەنامەکانی خەڵکدا لابراون؛
وە لە هەرێمی کوردستانی عێراقیشدا بەداخەوە کاریگەری توخمە بەعسییەکان و ڕکابەرییە خێڵەکییە ڕەگداکوتاوەکانی زۆرێک لە خواستەکانی گەلی نەزۆک کردووە؛
بەڵام لە ئێراندا کورد بە ئاشتی و کەرامەت و بەشداریکردن دەژی و لە هەموو ئاستەکاندا، لە وەرزشەوە تا هونەر، لە زانکۆکانەوە تا سەربازی، ئامادەیییەکی بەهێز و کاریگەری هەیە.
مامۆستا باپیری بەڕێز،
ئێوە کە زانایەکی خواپەرست و کاریگەرن لە نێو خەڵکدا، باش دەزانن کە ئێران ماڵێکی هاوبەشە بۆ کورد؛
کوردەکانی ئێران ئێران بە زێدی خۆیان دەزانن و لەپێناو بەرگریکردن لەم خاکەدا هەزاران شەهیدیان بەخت کردووە.
به ڵام به داخه وه ئه و گرووپه چه کدارانه ی که باست کرد، ساڵانێکه چه کیان ئاراسته ی نه ته وه ی ئێران ده که ن و بوونه به ئامرازی سیاسه تی ده ڕه وه ، له نێویاندا ئه مریکا و ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیستی.
ئەم گروپانە نوێنەرایەتی کورد ناکەن، بەڵکو بریکاری دابەشکاری و لەناوچوونن.
تا چەکەکانیان دانەنێن و پابەند نەبن بە ڕێککەوتنە ئەمنییەکان لەگەڵ حکوومەتی ئێران، ناتوانرێت قسەی لێکتێگەیشتن و وتووێژ بکرێت.
وەک برایەکی بەزەیی کورد، داواتان لێدەکەم پێگەی ئایینی و ئەخلاقی خۆتان کەڵک وەربگرن و بانگەوازی ئەو گروپانە بکەن کە چەک داماڵن و بگەڕێنەوە سەر ڕێگای عەقڵانیەت و شارستانیەت.
ئەگەر نیازپاکی نیشان بدەن، دڵنیابن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرکردایەتی ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامی و بهرپرسانی ئیرانی بە بەزەیی و گەورەیی ئیسلامی وەڵام دەداتەوە.
کورد لە ئێران جیا نییە، لە ئێران بەڵکو بەشێکە لە مێژوو و ئایندەی ئێران.
ئێران بەبێ کورد ناتەواو و بێ ئیران کورد بێدەسەڵاتە.
بەهیوای تەندروستی و سەرکەوتن بۆ جەنابی بەڕێزتان و خەڵکی بەڕێزی هەرێمی کوردستانی عێراق.
ئاکام ساڵحی
به نوێنەرایەتیکردنی کۆمەڵێک نوخبە و خوێندکار و زانا و چالاکوانی میدیایی و سیاسی ئیران











