رێژەی باران بارین لە هەرێم و ناوچەکان بڵاوکرایەوە

  • November 15, 2025
  • 258 Views
رێژەی باران بارین لە هەرێم و ناوچەکان بڵاوکرایەوە

کاشما فاروق

کەشناسی رێژەی باران بارینی 24 سەعاتی رابردوی لە شار و ناوچەکانی هەرێم بڵاوکردەوە و بە گوێرەی داتاکان، لە سنوری نازەنین کە 36 ملیم و قەزای چەمچەماڵ زۆترین باران باریوە کە رێژەکەی 35 ملیمە و لە قەزای پێنجوێنیش کەمترین رێژەی بارانبارین تۆمارکراوە کە دوو ملیمە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رێژەی بارانبارینی 24 سەعاتی رابردوی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی داتاکان لە سنوری نازەنین 36.3 ملیم و لە قەزای چەمچەماڵ 35 ملیم باریوە ، کەمترین رێژەی باران بارینیش لە قەزای پێنجوێنە کە تەنها دوو ملیم باریوە.

بە گوێرەی داتاکان کە لە سەعات نۆی دوێنێ بەیانی تا نۆی ئەمڕۆ تۆمارکراون، لە پارێزگاکانی هەولێر 9.3 ملیم و لە سلێمانی 11.9 و لە دهۆکیش حەوت ملیم و لە کەرکوکیش 9.8 بارانباریوە.

بەڕێوبەرایەتییەکە پێشبینیشی کردوە؛ ئەمڕۆ و سبەینێش بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئەگەری بارینی بەفریش هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو