هەواڵساز: کاشما فاروق.
وەزارەتی پێشمەرگە رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەو کارمەندەی وەزارەتەکەیان دوێنێ توشی روداوێکی نەخوازراو بوو، لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە لە روداوەکە پێکهێناوە.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، دوێنێ میران بەکر عەبدلرەحمان، کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە توشی روداوێکی نەخوازراو بوو، دەستبەجێ وەزارەت لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر روداوەکە پێکهێانەوە بۆ بەدواداچون لەسەر ئەم دۆسیەیە.
ئەوەشی خستەروو، ئەو کارمەندە ماوەی دوو ساڵە سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە نەماوە و تەنها کارمەندی وەزارەتەکەیە.











