کاشما فاروق
ژاپۆن گەورەترین وێستگەی وزەی ئەتۆم لە جیهاندا بەكاردەخاتەوە .
دەستەی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ژاپۆن ئاشكرایكردووە ، چاوەروان دەكرێت بریاری دوبارە بەكارخستنەوەی وێستگەی “كاشیوازاكی كاربوا” ی ژاپۆن پەسەند بكرێـت كە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیە لە جیهاندا و 220 كیلۆمەتر لە باكوری رۆژئاوای تۆكیۆوە دورە ، ئەوەش خاڵێكی وەچەرخان دەبێت لە گەرانەوەی وڵاتەكە بۆ هێزێكی ئەتۆمی .
وێستگەی “كاشیوازاكی كاربوا” یەكێك بوو لەو 54 وێستگە ئەتۆمیەی ساڵی 2011 لە ژاپۆن بەهۆی كاریگەرییەكانی بومەلەرزە وسونامییەوە داخران ، تا ئێستا شژاپۆن 14 لەو وێستگانەی بەكارخستوەتەوە .











