کاشما فاروق
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ کاریگەری شەپۆڵی بەفر و بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت و ئەگەری بارینی بەفر لە سەنترەی شاری سلێمانی و دهۆک هەیە بەتێکەڵی لەگەڵ باراندا، ئاماژەی بەوەشکردوە پلەکانی گەرما سێ بۆ پێنج پلە دادەبەزن.
بەڕێوەبەرایەتی بومەلەرزەزان و کەشناسی هەرێم پێشبینی بۆ 48 سەعاتی داهاتووی کەشوهەوا بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما سێ بۆ پێنج پلە دادەبەزن و سەرلە ئێوارەی سبەینیێ پێنجشەممە، کاریگەری شەپۆلی بەف رو باران نامێنێت و ئاسمان دەبێتەوە بە ساماڵ و پەڵەهەور.
بە پێشبینییەکانی کەشوهەوابێت، لە دوانیوڕۆی ئەمڕۆوە ئەگەری بارینی بەفر بە تێکەڵی لەگەڵ باراندا لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک هەیە و مەدای بینینیش لە نێوان حەوت بۆ هەست کیلۆمەتردا دەبێت.
لەبارەی کەشی سبەینێشەوە، کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، نمەباران بەردەوام دەبێت لەگەڵ بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان تا دوانیوەرۆ و دواتر کاریگەری ئەم شەپۆلانە کۆتایی دێت و پلەکانی گەرماش نزیکدەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی پێنجشەممەبەم شێوەیەیە؛
هەولێر : 8 پلەی سیلیزی
پیرمام : 5 پلەی سیلیزی
سۆران : 2 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 0 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی
دهۆک : 6 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 6 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 6 پلەی سیلیزی











