ترەمپ: نەبمەوە سەرۆک گۆمی خوێن هەڵدەستێت

  • March 17, 2024
  • 30 Views
ترەمپ: نەبمەوە سەرۆک گۆمی خوێن هەڵدەستێت

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، “هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی سەرۆکایەتیی ئەمریکا گۆڕانکاری لە مێژووی وڵاتەکەدا دروست دەکات و پێنجی نۆڤەمبەری ئەمساڵ گرنگترین ڕۆژ دەبێت لە مێژووی ئەمریکا”.

ترەمپ وتیشی: ئەگەر ئەمجارە من نەبمەوە بە سەرۆکی ئەمریکا و لای سەرۆکی ئێستا (جۆ بایدن) بمێنێتەوە، ئەوا “گۆمی خوێن” لە ئابووریی وڵات ڕوودەدات.

لەبەشێک لە قسەکانی ترەمپ لەبارەی ئەو ئاڵۆزیی و کێشانەی ئێستایە کە لە ئەمریکا لەسەر پیشەسازی ئۆتۆمبێل دروستبووە و دەڵێت، بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلی ناوخۆ بفرۆشرێت، باج بەڕێژەی 100% دەخاتە سەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردە دەکرێن، بەمەش گوزەرانی خەڵکی ئەمریکا “باشتر” دەکات، بەڵام بەپێی قسەی خۆی ئەگەر ئەو نەبێتەوە سەرۆک ئەوا “گۆمی خوێن” بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێل و وڵاتەکەی هەڵدەستێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو