لە دواى مۆرکردنى رێککەوتننامەى جەزائیرەوە مەلا موستەفاى بارزانى سەردانى لاى سەرۆکى ساواک (نەسیرى) دەکات کە دکتۆر مەحمود عوسمان ئامادەیى دانیشتنەکە بووە و دەڵێ: نەسیرى رووى کردە بارزانى و گوتى : ئێرانى شاهەنشا بە سەدەها هەزار دۆلار یارمەتى شۆرشى داوە، بە چەک و سەربازى خۆشمان هاتوینەتە یاریدەتان، ئێوە هیچ بەهرەتان پێوە نەماوە! گەورەکانى لەشکرتان هەموو دزن، هەر خەریکى گیرفانى خۆیانن. چەند جارمان گوتوە “حەسۆ میرخان” ” عەلى شەعبان” ” رەشید سندی” و کێ و کێ دزو خائینن بە شۆرش، دەریان کەن، بەقسەتان نەکردوین، ئێستا لەم شەڕە گەورەیەدا هەرچى سەردانى شۆرش و فەرماندەى هێزەکانتانن لە شارەکانى ئێران رادەبوێرن و کەسیان لە جەبهە نین. پەنجا هەزار گولە تۆپمان لە داوێنى چیاى زۆزک تەقاندو سەنگەرمان بە عەرەب بەجێهێشت، پێشمەرگە نەچوون سەنگەرەکان داگیرکەن، یارمەتیدانتان لە زیان بۆ ئێران هیچ بەهرە نادات).