نەهزەکانی نێو کۆمەڵ هەڕەشە دەست لەکارکێشانەوە دەکەن

  • April 3, 2024
  • 77 Views
نەهزەکانی نێو کۆمەڵ هەڕەشە دەست لەکارکێشانەوە دەکەن

ژمارەیەک بەرپرسی باڵای نێو کۆمەڵ کەکوتلەی نەهزەکان ناسراون لەنێو کۆمەڵی دادگەری هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی جەماعی لەو حزبەدەکەن.

هەریەکە لە محمد بامۆکی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵ و شێخ موحسین بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی ئەو حزبەو مەلا نازم بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پێشوی کۆمەڵ و تۆفیق کەریم بەپرسی پێشوی ڕاگەیاندن، هەڕەشەنامەیەکیان ئاراستەی علی باپیر سەرۆکی حزب و ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کردووە، کەئەگەر فشاری زیاتر بخرێتە سەر شێخ فەخرەدین قادر سەرۆکی ڕێکخراوی بەخشین،( کەسەر بە کوتلەی نەهزەکانە) ئەوا ئەوانیش دەست لەکار دەکێشنەوە.

سەرچاوەیەکی باڵا لەنێو کۆمەڵی دادگەرییەوە رایگەیاند: ئەو بەرپرسانەی کۆمەڵ داوایان کردووە کە شێخ فەخرەدین ئاشت بکرێتەوەو بەربەستەکانی بەردەمی لاببرێت لەناو ڕێکخراوی بەخشیندا.

کۆتایی مانگی ڕابردوو فەخرەدین قادر بەنێهنی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆکی حزب و ئەنجومەنی باڵای ئەوحزبە کردبوو، بەڵام دواتر دەستلەکارکێشانەوەکەی لەمیدیاکان بڵاو بویەوەو تائێستاش ڕوون نییە، کەئایا فەخرەدین قادر لەحزبەکاش وازیهێناوە یان تەنها لەو ڕێکخراوە دەستی کێشاوەتەوە.

جگەلەوەی کۆمەڵ بەئاشکرا باڵی سلێمانی و هەولێر بەدو ئاراستەی جیا کاردەکەن، هەمان کات، تەکەتولی نەهزەو بزووتنەوە کۆنەکان، دووبۆچوونی جیاوزان و هەرلایەکیان ئاراستەی کاری خۆیان لەو حزبە هەیە..

سەرچاوەکە وتیشی: فەخرەدین قادر سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی ڕێکخراوی بەخشین، بەهۆی ڕێگرییەکانی جێگرەکەی بەناوی(مەلا ئاری ئەفەندی)کەکێشەی بۆ دروست دەبوو، چەندجارێکیش کێشەوناکۆکییەکان براونەتە لای علی باپیر بەڵام چارەسەر نەکرا.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیەئێستا ئەو بەرپرسانەی نێو کۆمەڵ داوادەکەن لەسەرۆکی حزب ڕێگرییەکانی بەدەم شێخ فەخرەدین لاببرێت و شێخ بگەڕێتەوە سەرکاری خۆی، بەپێچەوانەوە دەستلەکارکێشانەوەی گشتی ڕادەگەیەنرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو