كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان لهپهیامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، “به‌پێویستی ده‌زانین، كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم خه‌م له ئایندهی هه‌رێمه‌كه بخۆن و نه‌یكه‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی و كه‌سییه‌كان” و داواشده‌كات، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت و ڕێ و شوێنه دروسته‌كانی حوكمڕانی ڕه‌شید بگیرێته‌به‌ر، له‌پێناو دورخستنه‌وه‌ی هه‌رێم له هه‌ر ئاینده‌یه‌كی نه‌خوازراو.
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان لهپهیامێكدا له یادی (36) ساڵه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال رایگه‌یاندوه، “پڕۆسه‌ی به ناو ئه‌نفال، ئه‌و جینۆسایده گه‌وره‌یه بو، كه ڕژێمی فاشیستی به‌عس، به‌سه‌ر گه‌لی كوردیدا هێناو له میانه‌یدا ده‌یان هه‌زار مرۆڤی سڤیلی كورد بونه قوربانیی و به هه‌زاران گوند‌و شارۆچكه‌ی كوردستان وێران كران، ئه‌وی ڕۆژێ ئه‌م كاره‌ساته گه‌وره‌یه، له غیابی بێده‌نگییه‌كی گه‌وره و ترسناكی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌نجامدرا، زیاتر له‌وه‌ش چه‌ندان كۆمپانیای وڵاتانی ڕۆژئاوا چه‌كی كیمیایی قه‌ده‌غه كراویان به ڕژێمی به‌عس فرۆشتبو”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “حزبی به‌عس ده‌یویست له ڕێگه‌ی ئه‌م جینۆسایده گه‌وره‌وه، گه‌لی كورد قڕ كات و خه‌ون و ئامانجه ڕه‌واكانی ئه‌م گه‌له بۆ ئه‌به‌د زینده‌به‌چاڵ بكات، ده‌یویست له ڕێگه‌ی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌وه ناوی ئیسلام و ئاینداریی لای گه‌لی كورد بشێوێنێت، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی خواستی به‌عسییه‌كان، پڕۆسه‌ی به‌ناو ئه‌نفال بوه ئه‌و گۆڕه‌ی كه به‌عسییه‌كان به‌ده‌ستی خۆیان بۆ خۆیان هه‌ڵكه‌ند و دواجار خۆیان بونه په‌ندی زه‌مانه، ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش به گه‌شاوه‌یی خۆی، له دڵی گه‌لی كورددا مایه‌وه”.











