سوودانی: بەبێ ئەم کارە ناردنی مووچە ئەستەمە

  • April 19, 2024
  • 55 Views
سوودانی: بەبێ ئەم کارە ناردنی مووچە ئەستەمە

نوێترین لێدوانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
محەمەد شیاع سودانی ڕایگەیاند:
کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا سیاسی و یاسایی و تەکنیکین
ناکرێت باس لە ماف بکرێت ئەگەر پابەندییەکانت جێبەجێ نەکەین بەتایبەت لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی عێراق.
شتێک نییە بەناوی کێشەی مووچە، رێژەیەکی دیاریکراو هەیە کە 12,67 پشکی هەرێمی کوردستانە بۆ هەرێم دەنێردرێت، لە بەرامبەردا دەبێت داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان رادەستی حکومەتی ناوەند بکرێت
دادگا بڕیاریدا حکومەتی فیدراڵ مووجەی مووچەخۆران بدات، بە برایانی حکومەتی هەریمی کوردستانیشمان وت دەبێت ڕێکارەکانی بە بانکیکردن جێبەجێ بکرێت تاوەکو ناردنی مووچەش بەردەوام بێت، لەسەر ئەو بنەمایەش پیش جەژنی رەمەزان مووچەی مانگی دوو سێشمان نارد.
هیوادارم پرۆسەی بە بانکیکردن بەردەوام بێت تا مووچەی فەرمانبەران بنێرین، بە پێچەوانەوە ئەستەم دەبێت ناردنی مووچە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو