گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، ھێرشیان کردووەتەسەر بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیل.
گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ھاوڵاتیان و منداڵ و ژن و بەساڵاچوانی فەڵەستین، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێرشی کردووەتەسەر ناوچەی ئیلاد لە ئیسرائیل.
دەشڵێت، بە درۆن ھێرشەکەیان ئەنجامداوە و لەسەر ھێرشکردن بەردەوام دەبن.