شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لەكاتی خۆیدا

  • April 24, 2024
  • 50 Views
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لەكاتی خۆیدا

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لە بڕیاری دوایین كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی بەڕوونی وتوومانە كە هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت.
وتیشی، وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەكاری خۆمان دەكەین و لیستی ناوی كاندیدەكانمان پێشكەش كردووە.
سەبارەت بە ئەگەری گەڕاندنەوەی کورسی کۆتاکان وتی، سەبارەت بە ئەگەری گەڕاندنەوەی كورسی كۆتاكان، دادگای فیدراڵی بڕیاری لەسەر دەدات، دادگاكەش بەدەست من و هیچ كەسێكی دیكە نییە، خۆیان بڕیاری خۆیان دەدەن.
لەبارەی کارەکانی کۆمسیۆنەوە ڕایگەیاند، كارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، رۆژ بە رۆژ بەرەو پێشەوە دەڕوات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو