بافڵ جەلال تاڵەبانی:شانازییەكی گەورەیە هاوشانی لاوانی وڵاتەكەم هەوڵ بۆ داهاتوویەكی گەشتر بدەم

بافڵ جەلال تاڵەبانی:شانازییەكی گەورەیە هاوشانی لاوانی وڵاتەكەم هەوڵ بۆ داهاتوویەكی گەشتر بدەم

وڵات_میدیا #کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پەیاێکی بڵاوکردەوە؛
لەیادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە خوێندكاران و لاوانی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتن و داهاتوویەكی گەشتان بۆ دەخوازم.
هەمیشە پێمانوابووە خوێندكاران و لاوان رۆحی ئەم كۆمەڵگەیەن و هەموو گۆڕانكاری و پێشكەوتنێك لەسەر دەستی ئەوان دێتەدی. هەر لەبەر ئەو هۆكارە و لەژێر رۆشنایی خواستەكانی ئەمڕۆیان، بڕیارماندا بە سیستمێكی جیاواز و سوودوەرگرتن لە توانا و لێهاتوویی خوێندكاران، كۆمەڵەی خوێندكاران نوێ بكەینەوە و بە بەرنامە و ستراتیژێكی جیاوازەوە درێژە بە كارە زانستی و رۆشنبیرییەكانی بدات و ببێتە وێستگەیەك بۆ پێگەیاندنی نەوەیەكی داهێنەر و بەدیهێنانی خواستەكانیان.
وەرگرتنی بەرپرسیارێتیی سەرپەرشتیكردنی كۆمەڵەكە، شانازییەكی گەورەیە بۆ من تاوەكو بتوانم هاوشانی لاوانی وڵاتەكەم هەوڵ بۆ داهاتوویەكی گەشتری وڵاتەكەمان بدەم، هاوكاریانبم بۆ پاراستنی ماف، بەدیهێنانی خواستەكانیان و دروستكردنی گۆڕانكاریی ریشەیی لە كەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا.
شاد و سەرفرازبن

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/+T_2uNS6SGDY81Igc

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو