نوری مالیکی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان: بۆ مانگی 10 دواده‌خرێت

  • April 28, 2024
  • 52 Views
نوری مالیکی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان: بۆ مانگی 10 دواده‌خرێت

نوری مالیکی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، گوێیان له‌وه‌بوه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دواده‌خات بۆ مانگی 10ی 2024 ئه‌وه‌ بابه‌تێكی ته‌كنیكییه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ واده‌كه‌ی دیاری بكات و كۆمسیۆنیش به‌وشێوه‌یه‌ هه‌نگاو ده‌نێت.

نوری مالیکی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم، رایگه‌یاند، “هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت تاوتوێی پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی نه‌كردوه‌، گوێمان له‌وه‌بوه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دوایده‌خات بۆ مانگی 10ی 2024 ئه‌مه‌ بابه‌تێكی ته‌كنیكییه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ واده‌كه‌ی دیاری بكات و كۆمسیۆنیش به‌وشێوه‌یه‌ هه‌نگاو ده‌نێت”.

له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، وه‌ك بینیتان فه‌رمانبه‌ران موچه‌یان وه‌رگرت و چاره‌سه‌ر سروشتی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دۆزراوه‌ته‌وه‌ و “بابه‌ته‌كه‌ قورس نییه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئیراده‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت، بێگومان كێشه‌كان ئاسانن بۆ چاره‌سه‌ركردن”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو