كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی هه‌ینی رابردو زیانێكی كه‌م به‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرۆمۆر كه‌وتوه به‌ڵام به‌داخه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌شت كه‌سیش برینداربون، ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه ئه‌منیی و به‌رگرییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دكه به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كه ده‌ستپێبكاته‌وه.
كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی كه وه‌به‌رهێنان له كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كات، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، رایگه‌یاندوه، “یەکێک لە تانکیەکانی هەڵگرتنی شلە لە ناو دامەزراوەکانی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان له كاتژمێر 6:45 خوله‌كی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی (26ی 4ی 2024) له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشی تیرۆریستی كرایه سه‌ر و ئەو هێرشە بوەهۆی گیانلەدەستدانی چوار کارمەند و برینداربونی هەشت کەسی دیکە به‌ڵام برینه‌كه‌یان سوكه”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سەرجەم کارمەندانی کۆمپانیای داناغاز و هاوبەشەکانی لە دڵەوە سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانیان و هاوکارەکانیان دەردەبڕن، کۆمپانیاکە هەمو ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر کە دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی ئازارەکانی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئەم ڕوداوە دڵتەزێنە زیانیان بەرکەوتوە.
كۆمپانیای دانه‌غاز ده‌ڵێت، “پاراستنی تەندروستی سەرجەم ئەندامەکانی بە کارمەندان و بەڵێندەرانەوە لە پێشینەی کارەکانیدایە، هەرچەندە هیچ زیانێکی بەرچاو بە دامەزراوەکە نەگەیشتوە، بەڵام بۆ دڵنیابون لە سەلامەتی کارمەندان و دامەزراوەکانی کارکردن، کارەکانی بەرهەمهێنان بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا و گۆڕانکاری لە ڕێکارەکاندا کرا”.