پێشبینى دەکرێ لە دوای نیوە شەوە وە شەپۆلێکى باران بارین و هەورە تریشقە
لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەست پێبکا, شەپۆلەکە لە ناوچەکانى وەک ( سەنتەرى شارى هەولێر و دەورو بەرى و و بەحرکە و قوشتەپە و دارەتوو کەوەر گۆسک و بەردەرەش) هەوەها ناوچەکانى دەشتى هەولێر و قەزای کۆیە و تەق تەق و شوان و ئاکرێ و هەندێک ناوچەى گەرمیان و باشورى شارى سلێمانى بەلێزمە دەبێت تابەرەبەیان بەڵام بۆ ناوچەکانى تر باران و هەورە تریشقەى مام ناوەند دەبێت و پاشان ئاستى شەپۆلەکە ئاسایی دەبێتەوە, پاشان ئاستى شەپۆلەکە دیسان بەهێز دەبێتەوە بە تایبەت لە کاتەکانى نیوەڕۆدا بۆ سەر ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەولێر ئیدارەى سۆران و و ڕاپەڕین و سەنتەرى شارى سلێمانى و سەید صادق و وهەڵەبجە و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان
تێبینى / لەبەر ئەوەى لە وەرزى بەهارداین ئەگەرى گۆڕانکارى زۆر هەیە لە شوێن وبڕى باران بارینى شەپۆلەکە
بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم
- هەولێر لە سەنتەرى شار بڕێکى زۆر باران باری بەڵام لەوێستگە تەنها 0.2 ملم باری
- پیرمام 29.0 ملم
- سلێمانى 1.1 ملم
- چەمچەماڵ 5.9 ملم
- دهۆک 41.5 ملم
- زاخۆ 0.6 ملم
- شەقڵاوە 19.5 ملم
- ئاکرێ 0.2 ملم
- ئامێدى 0.4 ملم
- بامەرنێ 6.8 ملم
- بارزان 2.0 ملم
- بازیان 4.2 ملم
- هەڵشۆ 17.4 ملم
- خەبات 8.0 ملم
- مەیدان 0.2 ملم
- سۆران 0.8 ملم
- پێنجوێن 0.6 ملم
- سیدەکان 7.8 ملم
- کەرکووک 27.0 ملم